|
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
پیرۆزبایی سه‌رۆكی ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
وه‌به‌رهێنان به‌ڕێوه‌یه |
سه‌ره‌كی » ده‌سپێشخه‌ری » نێوده‌وڵه‌تی » وه‌به‌رهێنان به‌ڕێوه‌یه |
|
"كوردستان ناوچه‌كه ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه"
به‌ئاماده‌بوونی نوری مالكی و د.
به‌رهه‌م و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، نوێنه‌ری نزیكه‌ی 250 كۆمپانیای بریتانیو
جیهانیو پیاوانی كاری عیراق‌و بریتانیا، كۆنگره‌ی ئابووری "له‌عیراق وه‌به‌رهێنان
بكه‌ن" به‌رێوه‌چوو.
ئامانج له‌كۆنگره‌كه كه له كۆتایی نیساندا ده‌ستی
پێكرد، هاندانی كۆمپانیا بریتانیو جیهانییه‌كان بوو بۆ به‌شداریكردن له‌كه‌رتی
ئابووری عیراق و خستنه‌كاری سه‌رمایه‌كانیان له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
وڵات‌دا.
د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له‌كۆمپانیا
بیانییه‌كان كرد بێنه عیراق و به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا
بكه‌ن.
د. به‌رهه‌م له وته‌یه‌كیدا كه له كۆنگره‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد وتی:
"عیراق ده‌ستی كردووه بهئامادهكردنی نه‌خشه‌یه‌كی كاركردن تاوه‌كو بگاته بارێكی
باشتر له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات چه‌ندین ده‌روازه
بۆ ئابووری و پیاوانی خاوه‌نكار بكاته‌وه."
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه
په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و رێككه‌وتننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یهكگرتووهكانو چه‌ند وڵاتێكی تردا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
پێشكه‌وتوون و وتیشی:"پێشكه‌شكردنی خزمهتگوزاریو هێنانه‌كایه‌ی هه‌لی كار، له
هۆكاره هه‌ره باشه‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆرن."
سه‌باره‌ت به
سامانه‌كانی عیراقیش، د. به‌رهه‌م كه له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری
عیراقیشه وتی:"عیراق چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی مرۆیی‌و سروشتی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه،
به‌ڵام به‌هۆی به‌ربڵاوی دیارده‌ی گهندهڵیو گه‌مارۆی ئابووری‌و سیاسه‌ته‌كانی
رژێمی له‌ناوچووه‌وه، تائێستا نه‌توانراوه بقۆزرێته‌وه." ته‌ئكیدیشی كرده‌وه
"باش قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م سامانانه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیر بوونی سیاسیی وڵات."
بوژانه‌وه
له‌به‌شێكی تری وتهكانیو له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وتی عیراقه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، روونیكرده‌وه هه‌رچه‌نده
بڕیاربوو رێژه‌كه‌ی زیاتر بكرێت، به‌ڵام ئێستا رۆژانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئابووری عیراق به‌هۆی ئه‌و
رێككهوتننامهیهوه كه له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێودهوڵهتییو یانه‌ی پاریس‌دا
ئیمزای كردووه، بوژانهوهتهوه، چونكه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه رێژه‌ی 80%
قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق لابراوه. ساڵح وتی:"توانیومانه ئاستی هه‌ڵاوسانی ئابووری
له رێژه‌ی 86% بۆ 12% كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و ئومێده‌وارین
هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ رێژه‌كه بگه‌یه‌نینه 10%، داهاتی تاكه‌كه‌سی عیراقییش
له‌ساڵی 2008دا 3200 دۆلار بووه‌و رێژه‌ی بێكاریش بۆ 17%
دابه‌زیووه."
هه‌ر له‌میانی وته‌كه‌یدا د. به‌رهه‌م ئاماژه‌ی بۆ هێزو
جێگیری دراوی عیراقی كرد و وتی:" تا ئێستا ئابووری عیراق به‌پله‌ی یهكهمو
به‌رێژه‌ی 90% پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت. هه‌تا كۆتایی ساڵی 2010 چه‌ندین پرۆژه‌مان
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاكه كهسو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت
به‌ده‌سته‌وه‌یه. پرۆژه‌یه یاسایهكیشیمان ئاماده كردووه كه رێ به كه‌سانی
بیانی ده‌دات زه‌ویان له عیراقدا له‌سه‌ر ته‌ملیك بكرێت."
هه‌روه‌ها وتی:
"سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام عیراق بوژانه‌وه‌ی ئابووری به‌خۆوه ده‌بینێ و
به‌ره‌و سه‌قامگیری زیاتریش ده‌چێت، هه‌روه‌ها كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی
كوردستاندا رۆڵی هه‌بووه له سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
ناوچه‌كه‌دا."
پاش كۆنگره‌كه عیراق‌و بریتانیا یاداشتێكی لێكگهیشتینو
هاریكاری هاوبه‌شیان ئیمزاكرد كه بواره‌كانی ئه‌منی، ئابووری، وه‌به‌رهێنان،
رۆشنبیری و فێركردن له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا
د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری عیراق له‌گه‌ڵ
لۆرد ماندلسۆن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆ كاروباری "كار" یاداشتی لێكگه‌یشتنی
نێوان عیراق‌و بریتانیایان ئیمزاكرد.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان،
ساڵح وتی:"ئه‌م یاداشته چوارچێوه‌یه‌كی هاریكاری ئابووری‌و هونه‌ری له‌نێوان
عیراق‌و بریتانیادا داده‌نێت، هه‌روه‌ها میكانیزمی گونجاویش بۆ به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیا عیراقی‌و بریتانییه‌كان دادهنێتو كارئاسانی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌ردوو وڵاته‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و ئابووری‌و
هونه‌ری نێوان عیراق‌و بریتانیاش له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌م
یاداشته به‌لای عیراقه‌وه گرنگه، چونكه عیراق زۆر پێویستی به‌وه هه‌یه
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵهتیو چوارچێوه ههرێمییهكهیدا بگونجێت، ئه‌و
پێویستییهشی له‌بواری سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتدایه."
جه‌ختی
له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و ئاماده بوونه به‌رفراوانه‌ی پیاوانی خاوه‌نكارو كۆمپانیا
بریتانییه‌كان له كۆنگره‌كه‌دا، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر متمانه بوون به داهاتووی
عیراق."
له‌وته‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، لۆرد ماندلسۆن-یش وتی:" ئه‌م یاداشته
به‌لای هه‌ردوو وڵاته‌وه گرنگه، چونكه هه‌ردوولایان ده‌یانه‌وێت پێ بنێنه نێو
قۆناغێكی تری پهیوهندییهكانیانهوهو، به‌یه‌كیشه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ
په‌ره‌پێدان و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌بواره‌كانی بازرگانی،
ئابووری‌و وه‌به‌رهێناندا.
ئامانجه‌كه‌ی پێكا
سه‌ردانی وه‌فده
باڵاكه‌ی عیراق بۆ بریتانیا‌و كۆنگره ئابوورییه‌كه ئامانجی خۆیان پێكا، ئه‌ویش
كاتێك نزیكه‌ی 300 كۆمپانیای جیهانی ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا كه وه‌به‌رهێنان له
عیراقدا بكه‌ن. عیراق‌و بریتانیاش له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاریكارییه ئابووری‌و
ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له 13 كه‌رتی چالاك‌و هاوبه‌شییه‌كی درێژخایه‌ن
رێككه‌وتن.
دیارترینی ئه‌و كه‌رتانه‌ی كه عیراق‌و بریتانیا له‌سه‌ر
هاریكاریكردنی هاوبه‌ش له‌سه‌ری رێككه‌وتن بریتی بوون له خزمه‌تگوزاری بانكییو
دارایی، ته‌كنه‌لۆژیای زانستی‌و په‌یوه‌ندی كردن، ژینگه‌و وزه‌و ئاو، بیمه‌ی
ته‌ندروستی، نیشته‌جێكردن وچێرخانی ئابووری، كه‌لوپه‌لی بهرگریو ئه‌منی.
|
|
|
| |
|
|
 |
|
| |
|