|
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
ئه‌ندازیاری په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق |
سه‌ره‌كی » ده‌سپێشخه‌ری » نێوده‌وڵه‌تی » ئه‌ندازیاری په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق |
|
HTML clipboardله پێناوی بوژاندنه‌وه‌ی عیراق و ده‌ربازكردنی وڵات له‌و بواره
ناهه‌مواره‌ی تێیكه‌وت بوو و زاڵبوون به‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌منی و به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری و
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و چه‌ندین بواری تر، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د
ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی عیراقی
كرد بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی
و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری كردنی عیراق
له بواره جیاجیاكان كه ناوی لێ‌نرا په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ
عیراق.
په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق په‌یماننامه‌ی كۆمه‌لێك
ئیلتیزام و پابه‌ندبوونی ئاڵوگۆڕ كرا‌و بوو له نێوان عیراق و وڵاتانی
جیهان به دیاری كردنی كۆمه‌لێك ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان
هاوكاری و كارئاسانی و په‌یمانی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌نجام
بده‌ن له پێناوی دروست كردنی وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و دابینكردنی
ژیانێكی باشتر بۆ عیراق و عیراقییه‌كان و عیراقێكی ئه‌مین له‌گه‌ڵ
خۆی و ده‌وروبه‌ر و دراوسێكانی.
په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق، نمونه‌ی كار‌و تێكۆشان و
هه‌وڵدانی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح-ه بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لانی عیراق و
سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی و توانستی دۆستان و دڵسۆزانی
عیراق بۆ قازانجی گه‌لانی عیراق و به‌كارهێنانی له مسۆگه‌ركردنی
پشتیوانی و هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت ئاماژه بده‌ین به‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د
ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
ئابووری كرده ئامرازێك بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی
ده‌سكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانی پلانی سه‌پاندنی یاسا بۆ دانانی
سنوورێك بۆ تاوان و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی هاریكاری
ئه‌منی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌هێز كردنی هێز و توانا ئه‌منییه‌كان
و بونیادنانی تواناكانی سوپا و وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریی دۆسیه‌ی
ئه‌منی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق و ئاماده‌كاری له بواره
جیاجیاكاندا بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌مریكا و عیراق
بۆ كشانه‌وه له عیراق.
هه‌روه‌ها ته‌ئكید كردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته سیاسییه‌كانی عیراق
و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌دیهاتوون له بواری ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتمانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،
هه‌روا چاكسازی و ده‌سكه‌وته ئابووری و ئیدارییه‌كان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی
له‌و بواره‌دا به‌دیهاتوون به تایبه‌ت له بواره‌كانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی
توانا و لێوه‌شاوه‌یی كه‌رتی بانكی و رۆڵی خوازراویان له په‌ره‌پێدانی
ئابووری و كاركردن به ئاراسته‌ی ئه‌كتیڤكردنی ناوچه‌كانی بازرگانی
ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ
عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هاوكاری و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ
عیراق و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری عیراق و دكتۆر ئیبراهیم
گه‌مباری راوێژكاری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی جیهان به رێگه و
شێوازی جیاجیا هاوكاری و كار ئاسانی پێشكه‌شی عیراق ده‌كه‌ن و هه‌نگاو
به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عیراق بۆ كۆڕی
نێوده‌وڵه‌تی و به‌دیهێنانی عیراقێكی دیموكراتی فیدراڵیی یه‌كگرتووی
ئه‌مین له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و په‌یماننامه‌یه، پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و تا ئێستا چه‌ندین
ده‌سكه‌وتی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ و
بایه‌خداری گرێداوه وه‌ك كۆنگره‌ی شه‌رم ئه‌لشێخ و كۆنگره‌ی
ستۆكهۆڵم و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ورییه ته‌نسیقییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت
كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كات له سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ردوو
لایه‌نی عیراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له ئیلتیزامه‌كانی.
|
|
|
| |
|
|
 |
|
| |
|