|
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
پیرۆزبایی سه‌رۆكی ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
قۆناغی دیبلۆماسی له واشنتۆن |
سه‌ره‌كی » ده‌سپێشخه‌ری » نێوده‌وڵه‌تی » قۆناغی دیبلۆماسی له واشنتۆن |
|
رۆڵی سیاسیی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان، پێش رووخانی سه‌دام تا كانونی دووه‌می 2001 ئه‌و ساڵه‌ی پۆستی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( ئیداره‌ی سلێمانی) وه‌رگرت، رۆڵكی گرنگ
و كاریگه‌ر بوو به ئارسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا. ئه‌و
قۆناغه‌ش له ساڵی 1992 ه‌وه له دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان كه له ساڵی
1991 به‌رپا كرا، ده‌ستپێده‌كات، له‌و ساڵه‌دا د. به‌رهه‌م له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی
یه‌كێتیدا وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و
نوێنه‌رایه‌تی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له ئه‌مریكا پێ‌سپێردرا.
كه دواتر بووه یه‌كه‌م نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دۆسییه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا
گرته ئه‌ستۆ.
د. به‌رهه‌م له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا، چ وه‌ك
نوێنه‌ری یه‌كێتی و چ وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌ت رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له
فراوانكردنی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له
لای ناوه‌نده ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
رۆڵی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسیی له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
د.
به‌رهه‌م له‌و ئه‌ركه‌یدا، سیاسه‌تێكی هێمنانه و دیپلۆماسیه‌تێكی ئارامی
گرته‌به‌ر، توانی له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێته
ناوه‌نده سیاسیه گرنگه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان له واشنتۆن. رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا
له روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دات، ئه‌وه‌ش
خۆی له خۆیدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له كرانه‌وه‌ی سیاسیی به رووی كوردستاندا
گێڕا.
هه‌روه‌ها د. به‌رهه‌م له‌و ماوه‌یه‌دا رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی
هه‌بوو، له‌و كۆنگره و كۆبوونه‌وه و چالاكیانه‌دا كه ئۆپۆزسیۆنی عیراق، له
پێناو رووخانی رژێمی سه‌دامدا ئه‌نجامیان ده‌دا. له‌و كۆنگرانه‌دا د. به‌رهه‌م
رۆڵێكی كارای ده‌گێڕا له روونكردنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌ی كه
له گه‌لی كوردستان كراون، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی و ته‌عریب و
ته‌رحیل، كه رژێمی به‌عس له دژی گه‌لی كوردستان له ناوچه‌كانی كه‌ركوك،
خانه‌قین، شه‌نگار و ناوچه كوردنشینه‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ئه‌نجامی
ده‌دا.
د. به‌رهه‌م دوای ده‌رچوون و جێبه‌جێبوونی بڕیاری 986 ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه به به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك ناسرا
بوو، توانی دیپلۆماسیه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بگرێته به‌ر و رێژه‌ی 13% له‌و
به‌رنامه‌یه بۆ گه‌لی كوردستان دابین بكات. ئه‌وه خۆی له خۆیدا بۆ ئه‌و كاته
ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌م له رووی
ئاوه‌دانكردنه‌وه و باشكردنی ژیانی خه‌ڵكه‌وه كاریگه‌ر بوو، هه‌م له رووی
سیاسیشه‌وه ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناچار كرد راسته‌وخۆ
هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن. دابینكردنی ئه‌و
رێژه‌یه سه‌ره‌ڕای بیرۆكراسیه‌ت و خاو و خلیسكی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا
هه‌بوو.
|
|
|
| |
|
|
 |
|
| |
|