English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له‌ ژنانی كوردستان كرد.

دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له‌ ژنانی كوردستان كرد.
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له‌ ژنانی كوردستان كرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌: پیرۆزبایی سه‌رۆكی ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

ده‌ستپێشخه‌ریی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی

دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌ میانی‌ كار كانیدا له‌ به‌غدا بایه‌خێكی‌ به‌رچاوی‌ داوه‌ به‌ پشتگیری‌ و هاندانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ و هه‌نگاو نانیان به‌ره‌و پێشخستنی‌ كۆمه‌ڵگا و سه‌قامگیری‌ و چۆنیه‌تی‌ بره‌و پێدانی‌ بنه‌ما نوێیه‌كانی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ مۆدێرن و ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونیان له‌ بواره‌كانی‌ چالاكی و هه‌ڵسوڕانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌.

دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌ میانی‌ كاره‌كانیدا له‌ به‌غدا خاوه‌نی‌ چه‌ندین ده‌ست پێشخه‌ری‌ و پرۆژه‌یه‌ بۆ پشتگیری‌ و هاندانی‌ رێكخراو و گروپه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌. رێكخراوی‌ مولته‌قای‌ عیراقی كه‌ رێكخراوێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نییه‌ و نوێنه‌رانی‌ سه‌رجه‌م لایه‌ن و چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ عیراقی له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح پشتگیری‌ ده‌كرێت و چالاكییه‌كانی‌ له‌ زۆر بواردا ئه‌نجام ده‌دات و خاوه‌نی‌ دوو به‌رنامه‌ی‌ گرنگ و بایه‌خداره‌ بۆ هاوكاری‌ و هاندانی‌ خوێندكاران به‌ ناوی‌ پرۆژه‌ی‌ واعیدون له‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراق و پرۆژه‌ی‌ هیوا له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و كه‌ركوك و دهۆك كه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ فراوانه‌ بۆ هاوكاری‌ و هاندانی‌ خوێندكاران و له‌ بواره‌كانی‌ دابین كردنی‌ زه‌ماله‌ی‌ خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات و فه‌راهه‌م كردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ نوێی‌ زانست و زانیاری و پێشكه‌ش كردنی‌ خه‌ڵاتی‌ مانگانه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ند كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ كوردستاندا دوو هه‌زار خوێندكار ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رباری‌ رێكخراوی مولته‌قای‌ عیراقی و پرۆژه‌كانی‌ هیوا و واعیدون بۆ هاندان و هاوكاری‌ خوێندكارانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ناوچه‌كانی‌ عیراق و كوردستان، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پشتگیری‌ و پشتیوانی‌ زیاتری‌ به‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ و ده‌رفه‌تی‌ بۆ ره‌خساندوون بۆ كار و چالاكی و هه‌ڵسوڕان له‌ بواره‌ جیا جیاكانی‌ كۆمه‌ڵگادا و ئاسانكاری‌ ته‌واوی‌ پێشكه‌ش كردوون.

 
Share
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.