|
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
كۆنگره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی عیراق |
سه‌ره‌كی » ده‌سپێشخه‌ری » عیراقی » كۆنگره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی عیراق |
|
ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زی و ده‌ستپێشخه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رپه‌رشتی و
چاودێری چه‌ندین كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌ی تایبه‌تی كردووه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه
و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رت و بوار و ناوچه و پارێزگاكانی عیراق و هه‌میشه
هه‌وڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگا و ناوچه‌كانی عیراق بودجه و توانای پێویستیان
بخرێته به‌رده‌ست بۆ بووژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردنی
هاووڵاتیانی ناوچه جیاجیاكان.
له ماوه‌ی هه‌ڵسوڕانی حكومه‌تی
هه‌ڵبژێردراوی گه‌لانی عیراقدا، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی
كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی
پارێزگاكانی عیراقی كردووه و هه‌وڵیداوه وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت و رۆڵه‌ی وڵات
خزمه‌تی گشت پارێزگا و ناوچه‌كانی عیراق بكات، نه‌ك ته‌نها به حوكمی
نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها گرنگی به ناوچه‌ی كوردستان بدات
به‌ڵكو د. به‌رهه‌م هه‌میشه له هه‌وڵدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی گشت ناوچه‌كان
بكات و پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی لێ ئه‌نجام بدات.
دكتۆر
به‌رهه‌م له ماوه‌ی كاركردنیدا سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌غدای پایته‌ختی كرد و نه‌خشه‌ی رێگای داڕشت بۆ
ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی به‌غدا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
خزمه‌تگوزاری و ته‌رخان كردنی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پرۆژه جیاوازه‌كان و
چۆنیه‌تی به‌گه‌ڕ خستنی گشت هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
به‌غدا كه له ئاست هیوا و ئومێدی به‌غدادا بێت وه‌ك پایته‌ختی فیدراڵی
عیراق.
هه‌روه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین
كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌ی كردووه بۆ پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی جێگه‌ی
ناكۆكی و چه‌ندین جاریش سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه و هه‌وڵیداوه له
نزیكه‌وه ئاگاداری واقیعی ژیان ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كانی
ئاوه‌دانكردنه‌وه بێت، هه‌روه‌ك هه‌وڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان بۆ
دابین بكات و جوڵه‌یه‌ك بخاته نێو پرۆژه‌كان و به‌رپرسانی پارێزگای كه‌ركوك و
ناوچه‌كانی تر هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باشتر و گورجوگۆڵ تر
پرۆژه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیان
بكه‌ن.
هه‌روا دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی
عیراق، سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی كۆنگره‌ی تایبه‌ت به بوژاندنه‌وه‌ی به‌نده‌ری
ئوم قه‌سر و به‌نده‌ر و ده‌روازه ئاوییه‌كانی عیراقی له شاری به‌سره كردووه
و نه‌خشه‌ی رێگای بۆ ئه‌و بواره داڕشتووه و پلانسازی كردووه بۆ ده‌ست
به‌كاربوون به دروست كردنی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی عیراق كه پرۆژه‌یه‌كی گرنگی
قۆناغی داهاتووی عیراق داده‌نرێت و خزمه‌ت و سوودێكی زۆر به وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تی به پارێزگای به‌سره‌ی كردووه و
له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه له باری ئه‌و پارێزگایه و بهههداردانی
سامانی نه‌وتی به‌سره و عیراق و ئاودیو كردنی له لایه‌ن باند و مافیا و
میلیشیاكانه‌وه كه حاڵه‌تێكی ناجۆر و نه‌خوازراوی له‌و ناوچه‌یه دروست كردبوو و
رۆژانه بڕێكی زۆری سامانی عیراق به فیڕۆ ده‌ڕۆیشت به‌بێ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان
سوود له به‌كارهێنانی و له قازانجی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن.
د.
به‌رهه‌م هه‌ر له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیدا له پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی
عیراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری، كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه
و دانانی نه‌خشه‌ی رێگه‌ی ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدانی بۆ پارێزگاكانی كوت و
ناسریه و ئه‌نبار و تكریت و ناوچه‌كانی تر و هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد بۆ بره‌و پێدانی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان
پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی كه‌ركوك و تكریت و موسڵ و
ناوچه‌كانی تر.
|
|
|
| |
|
|
 |
|
| |
|