|
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ماوه‌ی كار كردنیدا له به‌غدا، جگه له
راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئابووری، هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششدا بووه تا باشتر و شیاوتر ماف و
داواكانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكات و شێلگیرانه داكۆكی له ماف و
ده‌سكه‌وته‌كانی كورد كردووه.
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له دوای
پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق، بۆ گرتنه ده‌ستی به‌شێك به‌رپرسیاری و به‌شداری سیاسی
و ئیداریی كورد له ئیداره‌كردنی عیراقی نوێ و به‌شداری كردن له
بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕووی كرده به‌غدا، به‌ڵام لهوێندرێش وه‌ك نوێنه‌رێكی
كورد و هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له هه‌وڵداندا بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رباری
ئه‌ركه‌كانی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ماف و داخوازیی و
پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكات و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان
به‌ڕێوه‌ببات.
پله دوو و به‌رپرسی رووكه‌ش نابین
د. به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح له ماوه‌ی كاركردنیدا له به‌غدا چه‌ند دۆسێ و به‌رپرسیارێتییه‌كی
وه‌رگرتووه و هه‌میشه‌ش سه‌رباری ئه‌ركه عیراقییه‌كانی، ئه‌ركه
كوردستانییه‌كانی سه‌رشانی پشت گوێ نه‌خستووه و هه‌میشه به ته‌نگ داواكانی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه.
له حكومه‌تی كاتی به سه‌رۆكایه‌تی
د. ئه‌یاد عه‌لاوی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌بووه.
له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونیدا له پۆستی حكومه‌تی كاتی، جه‌ختی
كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له ئه‌ركه‌كانیدا له حكومه‌تی كاتی
به‌رپرسیارێتی و به‌شداری فیعلیی هه‌بێت نه‌ك وه‌ك سه‌رده‌مانی پێشوو بێت كه
زۆرجار كورد له عیراق پۆستی جێگری پۆسته جیاوازه‌كانی هه‌بووه به بێ
ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه و فیعلیی هه‌بووبێت.
د. به‌رهه‌م
ساڵح له‌گه‌ڵ د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتیدا گه‌یشتنه
رێكه‌وتنێكی گرنگ و بایه‌خدار بۆ دابه‌شكردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و
به‌شداری كردنی كورد وه‌ك هێزێكی فیعلی و كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی و
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی حكومه‌تدا، كه ئه‌وه‌ش بناغه‌ی فیعلیی
پراكتیزه‌كردنی مه‌بده‌ئی سیاسی شه‌راكه‌ت و به‌شداری كورد بوو له عیراقدا كه
دوای ئازادیی عیراق هاته دی، كه ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یانده هه‌موو لایه‌ك كه
كورد و هه‌رێمی كوردستان چیتر هاووڵاتی پله دوو نین ... به‌ڵكو به‌شداری
راسته‌قینه و فیعلین له عیراقدا.
له هه‌موو ئه‌و كابینه حكومییانه‌ی د.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح تێیدا كاری كردووه، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی خستۆته گه‌ڕ
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاست پێداویستی و راده‌ی
وێرانكارییه‌كانی كوردستاندا بێت و له 17% ی بودجه‌ی گشتیی عیراقدا جێگیر
بێت.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له بواری جێگیركردنی
به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی تریشدا، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه بوو
له‌گه‌ڵ ره‌وتێكی دژ بۆ دژایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان و مافه ئابووری و
داراییه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر عیراق.
به‌ڵام به هه‌وڵی د. به‌رهه‌م و
هاوكاره‌كانی له هاوپه‌یمانیی كوردستان ساڵانه و له پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه
و له كاتی په‌سه‌ند كردنی بودجه‌دا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، هه‌وڵ و كۆششێكی زۆریان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی
كوردستان به رێژه‌ی 17% جێگیر بكه‌ن تاكو كوردستان به شێوه‌یه‌كی باشتر سوود
مه‌ند بێت له بودجه و بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراو و به‌كارهێنانی له بواره‌كانی
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی
خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی بواره جیاجیاكان.
سوێند بۆ حكومه‌تێكی
فیدراڵی نه‌ك مه‌ركه‌زیی توند
له مه‌راسیمی سوێند خواردنی حكومه‌تی
ئینتیقالی عیراقدا به سه‌رۆكایه‌تی د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، د. به‌رهه‌م وه‌زیری
پلاندانان و هاریكاریی گه‌شه‌پێدان ناڕه‌زایی توندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر
ده‌سكاریكردنی ده‌قی سوێندخواردنی یاسایی و ده‌ستووری و لابردنی گوزارشتی
عیراقی فیدراڵی دیموكراتی، كه حكومه‌تی ناچار كرد جارێكی تر به ده‌قی یاسایی
و ده‌ستووری سوێند بخواته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌بوو له جێبه‌جێكردنی
ده‌ستووری عیراق و رێگری كردن له پێشێل كردنی به تایبه‌ت له‌و كاته‌دا كه
نووسینه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له لایه‌ن گه‌لانی
عیراقه‌وه تازه ئه‌نجام درابوو.
خه‌مخۆری ناوچه دابڕاوه‌كان
د.
به‌رهه‌م له به‌غدا وه‌ك "سه‌رۆك وه‌زیرانی" كوردستان له ناوچه دابڕاوه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و هه‌میشه وه‌ك خه‌مخۆرێكی جددی و وه‌ك
ئه‌ركێكی نیشتمانیی سه‌رشانی به ته‌نگ كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و
ناوچانه‌وه چووه و هێنده‌ی بۆی كرابێت له‌و بواره‌دا خزمه‌تی كردوون و
كێشه‌كانی بۆ چاره كردوون.
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ماوه‌ی
كاركردنی و له پۆسته جیاجیاكانیدا پاڵپشتیكاری جددی بووه له هه‌نگاوه‌كانی
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و چه‌سپاندنی رێژه‌ی 17 % بودجه‌ی عیراق
بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌رخانكردنی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاورده و
ئاواره‌كان.
به‌رهه‌م ساڵح به‌شداریی جددی كردووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و
خزمه‌تكردنی ناوچه دابڕاوه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو تر بۆ كار و
هه‌ڵسوڕانی كورد له به‌غدا و به‌شداری راسته‌قینه له حكومكردنی عیراق و
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دروست ده‌بوون به هۆی به‌شداری كردنی كورد و
نوێنه‌رانی له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عیراق و ئه‌و رۆتین و رێ
و شوێن و كێشه ئیداری و سیاسییانه‌ی بۆیان دروست ده‌كرا. هه‌روه‌ك به‌سه‌ردان و
زیاره‌ته به‌رده‌وامه‌كانی بۆ كه‌ركوك وشه‌نگال و به‌شداریی له كۆنگره و
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دابینكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی له
چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كاندا، دیوێكی تری په‌رۆشی ستافی هاوپه‌یمانی بۆ
كه‌ركوك وكێشه‌كانی ده‌رخست. كه‌ركوكییه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه د.
به‌رهه‌م وه‌ك خه‌مخۆرێكی خۆیان ده‌بینن كه زیاتر له هه‌ر به‌رپرسێكی كوردستانیی
وعیراقی له‌خه‌م وخۆشیدا به‌ته‌نگیانه‌وه‌یه و له ته‌قینه‌وه وكۆستدا بریندار
وشههیدهكانیان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه وهاوكارییان ده‌كات.
|