|
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
پیرۆزبایی سه‌رۆكی ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
په‌یامێك له به‌رهه‌م ساڵحه‌وه |
سه‌ره‌كی » په‌یامێك له به‌رهه‌م ساڵحه‌وه |
|
میوانانی به‌ڕێز
خۆشحاڵبووم له‌م سه‌كۆیه‌وه به خزمه‌تتان ده‌گه‌م و
سوپاس بۆ ئێوه‌ش كه ئه‌م ماڵپه‌ره‌تان هه‌ڵبژارد تا له نزیكه‌وه به دید و
ڕوانین و هه‌روه‌ها كار و چالاكییه‌كانی به‌نده ئاشنابن، له به‌رانبه‌ریشدا
به‌نده‌ش ده‌یه‌وێ به بیر‌و بۆچون و تێروانینه‌كانی ئێوه ئاشنا بێت، تا پێكه‌وه
به‌خته‌وه‌ری و ژیانێكی شایسته تر بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ركه‌ین.
به‌خێربێن.
له ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیمدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆم كرابێ،
هه‌وڵی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و میانه‌ی گه‌رموگوڕم له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێیان،
له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكانی وڵات داوه، ئه‌مه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌وه‌یه كه له
بنچینه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بیر و باوه‌ڕێكی چاك و خێرخوازن و
بۆ سیاسه‌تمه‌دارێك كه كاره‌كه‌ی خزمه‌تی گشتییه و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وای توانا و
ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌ر له خه‌ڵكه‌وه بێت، زۆر گرنگه ڕاسته‌وخۆ ، بێ به‌ربه‌ست و
ڕێگری، له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێ و
هاووڵاتییه‌كانی زیاد له كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی هه‌بێت تا له ئه‌ندێشه و
بیركردنه‌وه و ئاواته‌كانیان ئاگاداربێت و له سیاسه‌ت و كۆششی خۆی ئه‌و ماتریاله
میللییه به‌كار بێنێت و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه سوود له پێشنیاز و دیدو بۆچونی
جه‌ماوه‌ر وه‌ربگرێت. هیوادارم ئه‌م ماڵپه‌ڕه، له‌پاڵ كه‌ناڵه‌كانی تری
په‌یوه‌ندی، درفه‌تێكی نوێ بێت بۆ به‌رده‌وامی میانه و
دۆستایه‌تیمان.
ئه‌م داوایه‌م گشتییه، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانه، به‌ڵام
به‌تایبه‌تیش مه‌به‌ستم له روناكبیران و خوێندكاران و گه‌نجه‌كانمانه، له كچان و
كوڕانی كوردستان كه له‌م سه‌كۆ پێشكه‌وتووه‌ی ئینترنێته‌وه ده‌توانن كه‌ڵكێكی
گه‌وره له زانست و ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگرن.
گه‌نجی ئێمه، له ده‌یه‌كانی
ڕابردوودا، له هه‌موو ده‌رفه‌تێكی پێشكه‌وتن و خوێنده‌واری و چانسی گه‌شه‌كردن
بێبه‌ش بوو، هیوادارم ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕێكی فراوانی په‌یوه‌ندی، له ڕێی
ئینته‌رنێته‌وه، بتوانێت قه‌ره‌بوویه‌كی شایانی ئه‌و بێبه‌شییه‌یان بكاته‌وه و
ئه‌وانیش ژیرانه ئه‌م ده‌رفه‌ته تازانه بقۆزنه‌وه.
له‌م پێناوه‌دا
حه‌زده‌كه‌م ئه‌م ماڵپه‌ڕه ببێته سه‌كۆیه‌كی گه‌رموگوڕی گفتوگۆی دوو لایه‌نه،
گه‌نجان و خوێندكاران و روناكبیران لێیه‌وه په‌ره به خولیاكانیان بده‌ن و منیش
گه‌نجێتی خۆم له بیروكرداردا په‌ره‌پێبده‌م و سوود له پێشنیازه‌كانتان وه‌رگرم
بۆ خزمه‌تی نیشتمان!
ڕاسته دۆستان لوتفیان كرد و ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بۆ كار و
چالاكییه‌كانی هاوڕێی ئێوه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، داناوه، به‌ڵام خواستی من
له‌وه گه‌وره‌تره. ئاره‌زوومه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه بۆ ته‌ماشاكردنی ئێوه‌ی
خوێنه‌ریش بێت، ئه‌م سه‌كۆیه بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش بێت،
بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش مه‌وداكانی تێڕوانین و ئه‌زموونی ژیانمان ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌كات.
بۆیه، جارێكی تر، به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م و به هیوای
په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه و به‌رده‌وام.
له‌گه‌ڵ رێزی
به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح
|
|
|
| |
|
 |
|
| |
|