كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی د. به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح
- د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی،
له كوردستانی عیراق، له دایكبووه.
- له كۆتایی ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیی
كردووه به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
- له ساڵی 1979 دا
دووجار له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌سگیركراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن
به‌ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه. ماوه‌ی 43 رۆژ له
زیندانه‌كانی ئه‌من له هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسسه له كه‌ركوك ده‌سگیر كراوه و
به چه‌ندین شێواز ئه‌شكه‌نجه دراوه.
- دوای ئازادكردنی له زیندان،
خوێندنی ئاماده‌یی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می له سه‌ر
ئاستی كوردستان و پله‌ی سێیه‌می له سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستهێناوه دوای
ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌دا 96,5نمره‌ی % ی وه‌رگرتووه.
- به هۆی چاودێری
ئه‌منییه‌وه عیراقی جێهێشتووه و روویكردۆته به‌ریتانیا.
- له سه‌ره‌تای
هه‌شتاكانه‌وه بۆته ئه‌ندام له رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و بۆته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له له‌نده‌نی پایته‌ختی
به‌ریتانیا.
- سه‌رباری سه‌رقاڵبوونی به خه‌باتی سیاسی، خوێندنی زانكۆی
ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی و بیناسازی
ساڵی 1983 له زانكۆی كاردیف له به‌ریتانیا، به‌ده‌ستهێنا.
- خاوه‌نی
بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری ئامار و پراكتیزه‌ی كۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیاری
گشتی له ساڵی 1987 له زانكۆی لیڤه‌ربول له به‌ریتانیا.
- وه‌ك
ئه‌ندازیاری راوێژكار له كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپی كاری كردووه.
- له
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئاشكرای یه‌كێتیی نیشتمانیی له كوردستانی ئازاد كرا‌و، ساڵی
1992، به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی
مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای
پێشپێردراوه.
- نوێنه‌ری یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له دوای
یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له كوردستان له ساڵی1992 دا، بۆته
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌مریكا-واشنتۆن.
- تۆڕی
په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی
فراوان كردووه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی بڕیار له واشنتۆن و به‌شداریكردووه له
چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و كۆنگره‌كانی به‌ر له رووخانی رژێمی
به‌عس.
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه
له ماوه‌ی نێوان كانونی دووه‌می 2001 و ناوه‌ڕاستی 2004 له سه‌ر ته‌كلیفی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی
حكومه‌تدا هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ چككردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم و
باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنهمارێژی كرد بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان
كه‌بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری كوردستانی له كاتێكدا ئه‌و هه‌رێمه
گه‌مارۆ درابوو له هه‌موو چانسێكی ئابووری و گه‌شه‌پێدان بێبه‌شكرابوو.
- له
دوای رووخانی رژێم بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتیی عیراق له
نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2004 و پاشان بووه وه‌زیری پلاندانان له حكومه‌تی
ئینتیقالی عیراق له ساڵی 2005 و دواتر بۆته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی
هه‌ڵبژێدراوی عیراق (حكومه‌تی به‌ڕێز نوری مالكی) و سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی
ئابووری پێسپێردراوه.
- به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی عیراق، پرۆژه‌ی
په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق به شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوی
نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێكردووه. په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه
بۆ ده‌سته‌یه‌ك ئیلتزامی هاوبه‌ش له نێوان عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
هاوكاری كردنی به‌غدا له پابه‌ندبوون به ئیلتزامهكانی له بونیادنانی
عیراقێكی دیموكراتی فیدرالی گه‌شه‌كردوو كه له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ره
ئیقلیمییهكهی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا به ئاشتی وهێمنی بژی.
- زانکۆی ئه‌مریکی له عیراق
- سلێمانی دامه‌زراندووه و ئێستاش سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باوه‌رمه‌ندانی ئه‌و
زانکۆیه ده‌کات.
- له رۆژی 25/7/2009 له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی
كوردستانه‌وه كاندید كراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیستی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان و ئێستاش سەرۆکی حکومەتی کوردستانە و کابینەکەی پێک هاتووە لە 19 وزارەت.
- د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
خاوه‌نی تۆڕێكی فراوانی په‌یوه‌ندیی كوردستانی و عیراقی و هه‌رێمایه‌تی و نێو
ده‌وڵه‌تییه و وه‌ك سیاسییه‌كی میانڕه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و ره‌وته
سیاسییه‌كانی وڵات‌دا كراوه‌یه و خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه له‌گه‌ڵ
ناوه‌ندی میدیایی و رووناكبیریی.
- خاوه‌نی چالاكییه‌كی به‌رچاوه له بواری
رووناكبیری و له پشتگیریكردنی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی . سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی باوه‌ڕمه‌ندانی (مولته‌قای عیراقی) یه كه چه‌ترێكی دیموكراتیی
عیراقییه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیموكراتی و نیشتمانیی و كه‌سایه‌تی له چین و
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی عیراقی له خۆده‌گرێت، مولته‌قا خاوه‌نی پرۆژه‌ی واعیدون و
پرۆژه‌ی هیوایه بۆ پشتگیری كردنی خوێندكاری زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ند له
زانكۆكانی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقدا.
- خێزانداره و كوڕێك و
كچێكی هه‌یه.