|
له‌میانی وتارێكیدا به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، د. به‌رهه‌م رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌یادی راپه‌ڕیندا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی رانیه داده‌نرێت و له رۆژی 16/3 شدا له‌یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه داده‌نرێت و له یادی ئه‌نفالیشدا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی گه‌رمیان داده‌نرێت
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5/3/2010 هه‌ینی له‌یادی ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا، به‌ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگێكی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی به‌ڕێوه‌چوو، د.به‌رهه‌م وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا پیرۆزبایی راپه‌ڕینی له‌خه‌ڵكی كوردستان و ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین كرد.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستی هێناون له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه و تائێستاش كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له‌یادی راپه‌ڕیندا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی رانیه داده‌نرێت و له رۆژی 16/3 شدا له‌یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه داده‌نرێت و له یادی ئه‌نفالیشدا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی گه‌رمیان داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری ده‌روازه‌ی ئازادی كوردستان
یادی راپه‌ڕینتان پیرۆز، یادی راپه‌ڕین له هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆز
هه‌موو ساڵێك ئه‌م یاده ده‌رفه‌تی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كانمانه، ده‌رفه‌تی دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمانه بۆ نه‌سره‌وتن تا ئازادی یه‌كجاره‌كی و سه‌رتاسه‌ری هه‌موو كوردستانه‌كه‌مان و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌مان.
لێره‌وه خوشك و برایانی به‌ڕێز سڵاو و رێز و په‌یامی سه‌رۆك كۆمار جه‌نابی مام جه‌لال و سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌نابی كاك مه‌سعود به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست راده‌گه‌ینم.
هاتووینه‌ته خزمه‌تتتان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاده پیرۆزه، بۆ ئاراسته‌كردنی په‌یمای بایه‌خدان به‌م ده‌ڤه‌ره، ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئازیزه‌ی ئێوه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێ‌بڕا كه ببێته سیمبولی وره و سه‌ره‌تای رووخانی قه‌ڵای زۆرداری.
ئێوه ئێوه‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره ناسنامه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی كورد و وه‌رچه‌رخاندنی مێژووی كوردستانن، ئه‌و وه‌رچه‌رخاندنه‌ی بووه مایه‌ی گۆڕینی سه‌رتاپای وه‌زعی كوردستان و به‌دیهێنانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی دره‌وشاوه و كاروانێكی ئه‌وتۆ كه كه‌ژاوه‌كه‌ی هه‌تا به‌غدا نه‌وه‌ستایه‌وه.
خوشك و برایان ئه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌زری شه‌هیده نه‌مره‌كانمان، كه‌سوكاری سه‌ربڵندی ئه‌نفاله‌كان، زیندانه سیاسییه‌كان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و نێو زیندان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان. لاوان و گه‌نجانی خوێنگه‌رمی ئاینده‌خواز، خه‌ڵكی سه‌ربه‌زی كوردستان 19 ساڵ بۆ حوكمی مێژوو هه‌ناسه‌یه‌كه، به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن 19 ساڵ به‌رله‌ئێستا ئه‌م كوردستانه چ وێرانه‌یه‌ك بوو، 4500 گوندی كوردستان، ده‌یان قه‌زا و سه‌دان شاره‌دێی ئه‌م كوردستانه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كرابوون ده‌یان هه‌زار خیچزان ئاوره‌ی كه‌مپه‌كانی توركیا و ئێران بوون.
دوای راپه‌ڕین و دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پاش پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ناله‌باری ره‌وشی ئابووری و سیاسی و ئابڵوقه‌ی هه‌رێمی و عیراق له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه ئه‌و هه‌موو كێشه و گیروگرفتانه‌ی هاتنه‌ڕێمان نه‌بوونه ئاسته‌نگ له به‌رامبه‌ر ئه‌ركی سه‌رشانمان.
ئه‌م هه‌رێمه وێرانه له هه‌رێمێكی ته‌واو خاپووركراوه‌وه دوای 19 ساڵ ئێستا وڵاتێكی ئاوه‌دانه، ده‌بێت چاومان له‌و راستییانه بێت و چاومان له‌و ده‌ستكه‌وتانه بێت. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌رزرابگرین، چونكه رێزگرتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، زامنكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و زامنكردنی هه‌وڵی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كان.
ساڵی 1991 له زاخۆوه تا خانه‌قین له هه‌رێمێكی به‌سوتماككراودا سه‌رجه‌م گونده‌كانی كوردستان خاپوور كرابوون، ئه‌مڕۆ چه‌ندین هه‌زار له‌و گوندانه ئاوه‌دانه،
له ساڵی 1991دا له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان له باخچه‌ی ساوایانه‌وه بۆ بنه‌ڕه‌تی و دواقۆناغه‌كانی خوێندن 1320 قوتابخانه مابوونه‌وه، ئه‌مڕۆ پتر له 5500 قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ی قۆناغه جیاجیاكانمان هه‌یه، له ساڵی 1991دا ته‌نها 1 زانكۆمان هه‌بوو له كوردستاندا، ئه‌مڕۆ 7 زانكۆی حكومیمان هه‌یه، پشت به خوا پشت به ئێوه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستا ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی راپه‌ڕینیش داده‌نێین، ده‌بێته 8 زانكۆ.
له 16ی سێ‌دا له یادی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ڵامی تاوانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش داده‌نێین. له یادی ئه‌نفالدا له 14ی چواردا له كه‌لاردا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی گه‌رمیانیش داده‌نێین، له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا به هیوام به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی زاخۆ دابنێین. وه‌ڵامی ئێمه بۆ وێرانكاریی دوژمنه‌كانمان بۆ ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی لێمان كراوه ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌مانه، نه‌سره‌وتنه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خواست و ئاواته‌كانیان.
خوشك و برایان له ساڵی 1991دا ته‌نها 27 نه‌خۆشخانه و 163 بنكه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌بوو، ئێستا 56 نه‌خۆشخانه‌مان هه‌یه، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌م مه‌راسیمه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ له رانیه ده‌كه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ش ئاماره‌كه‌مان ده‌بێته 57 نه‌خۆشخانه.
780 بنكه‌ی ته‌ندورستیمان هه‌یه جگه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌زاران گوند له سلێمانی هه‌ولێر دهۆك، له ساڵی 1991ه‌وه بۆ ئێستا 16 قه‌زا و 81 ناحیه له سفره‌وه دروستكراونه‌ته‌وه ناكرێت ئه‌مان نادیده بگیرێن، چونكه هه‌ر كه‌سێك رێز له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌گرێت، به دڵنیاییه‌وه هیچ به‌هايه‌ك بۆ سبه‌ینێش دانانێت، هه‌رچه‌نده هه‌رگیزا و هه‌رگیز ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی ئیتر خۆشخه‌یاڵ بین به‌وه‌ی ئیتر ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كان گه‌وره‌ن و پێتان ده‌ڵێم ده‌بێ به‌رده‌وام گه‌شه‌یان پێبده‌ین و ئه‌دائی به‌ڕێوه‌بردنیان باشتر بكه‌ین تا له‌ئاستی قوربانی و خه‌بات و ویستی داخوازییه ره‌واكانی ئێوه‌دا بن.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا خوشك و برایان كه یادی 19 ساڵی راپه‌ڕیتن ده‌كه‌ینه‌وه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی خۆتان، ئه‌و حكومه‌ته‌ی به‌ری ره‌نج و ماندووبونی ئێوه‌یه به‌ری راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئێوه‌یه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پرۆژه‌ی بودجه‌مان گه‌ڵاڵه كرد و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانمان كرد ده‌مانه‌وێ به‌ڕوونی به‌ئاشكرایی داهاتی ئه‌م وڵاته بخه‌ینه‌وه خزمه‌ت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و له ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌ماندا سه‌رفی بكه‌ین بۆیه له ئه‌مساڵه‌وه پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونمان ده‌ستپێكردووه تاوه‌كو گه‌نجانی ئه‌م وڵاته خاوه‌ن موڵكی خۆیان بن و خاوه‌ن شوقه و خاوه‌ن خانووی خۆیان بن پێویستیان به دانی پێشینه نه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی خانوو وه‌عدی ئه‌وه‌تان ده‌ده‌ینی له حكومه‌تی هه‌رێمدا هاوكاری ته‌وای ئێوه بین به‌تایبه‌تی توێژی گه‌نجان ئه‌وانه‌ی كه تازه خێزان پێكدێنن بۆئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن ماڵی خۆیان وه ژیانێكی ئاسووده و سه‌ربه‌زی به‌دیبێنن.
مه‌به‌ستمانه مووچه‌ی ئه‌نفال و شه‌هید و كه‌مئه‌ندامان زیاد بكه‌ین بڕیارمان لێداوه و ئه‌و زیاده‌ش له 1ی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه ده‌به‌سترێت و له خزمه‌ت كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیده‌كانمان و ئه‌نفالكراوه‌كانماندا ده‌بێت.
خوشك و برایان به‌رنامه‌مان وایه بایه‌خێكی زۆر به‌بواری خوێندن و پیاچوونه‌وه‌ی زیاتر و سه‌رتاسه‌ری سیستمی خوێندنی باڵا و سیستمی په‌روه‌رده‌یی بده‌ین. مه‌به‌ستمانه گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌رفه‌تی فێربوون و گه‌شه‌كردنی ئه‌وتۆیان هه‌بێ كه له دنیادا بتوانن پێشبڕكێی كار و وه‌ده‌ستهێنانی كاری گونجاو و خۆشگوزه‌رانی بكه‌ن. بۆیه مه‌به‌ستمانه له ئه‌مساڵه‌وه 120 ملیار دینار ته‌رخان بكه‌ین بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجه‌كانمان بۆ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا بۆ فێربوون بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه له ئاوه‌دانی و چاككردنی ئه‌م وڵاته‌دا به‌شداربن.
مه‌به‌ستمانه خوشك و برایان ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی رانیه و قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و بتوێن و هه‌موو ئه‌م ناوچه تێكۆشه‌ره ئێوه خه‌ڵكێكی دڵسۆز و به‌وه‌فان، ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌شه له حكومه‌ت درێغی له خزمه‌تتان نه‌كه‌ین هه‌رگیزاوهه‌رگیز ناڵێم ئه‌وه‌ی كراوه ته‌واوه پێویستمان به زیاتر خزمه‌تكردنتان هه‌یه پێویستمان به چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كانتان هه‌یه ئێمه له‌م حكومه‌تی خۆتان باش له‌و راستییه ده‌گه‌ین كه ئه‌و كه‌موكورتییانه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ده‌بێ رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و سوئی ئیداره و كه‌مته‌رخه‌می ببین له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا.
به‌ڵام هه‌موو كه‌سێكی به ویژدان و به ئینساف ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌سه‌لمێنێت به‌راوردی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تی هه‌ڵقوڵاوی خه‌ڵكی كوردستانه حكومه‌تی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ر و به‌ئه‌مه‌كه‌كه‌ی كوردستانه درێغی ناكات له خزمه‌تكردنی ئێوه درێغی ناكات له‌وه‌ی كه داهات و ده‌رامه‌تی ئێوه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت په‌یامێك بۆ گه‌نجانی ئه‌م وڵاته رابگه‌یه‌نم نه‌وه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ پێده‌گات كه كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كان سه‌رده‌می به‌عس و داگیركارییه‌كانی به‌عسی له‌بیرنه‌مابێ، بێگومان مێژوو پڕ له‌به‌سه‌رهاتی گه‌وره‌ن بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، نه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێگومان له قوتابخانه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له كه‌سوكاری خۆیان له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان ده‌بیتن نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه ئه‌وه‌یه ئاوه‌دانی ئه‌م وڵاته و خزمه‌تگوزاری ئه‌م وڵاته بگه‌یه‌نینه ئاستێك كه ویست و خواسته‌كانی ئه‌و گه‌نجانه دابین بكات له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و گه‌نجانه به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییان له ئه‌ستۆ ده‌بێت ئه‌وان میراتگری ئه‌م ئازادییه و ئاوه‌دانییه ده‌بن به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌نده به‌نوێبوونه‌وه‌ی حوكمڕانی و نوێبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ گه‌نجه‌كانمان تا بێنه پێشه‌وه له ئاوه‌دانی وڵات له ده‌رفه‌تی كاركردن له ده‌رفه‌تی سوودمه‌ندبوون له خێروبێری ئه‌م وڵاته فرسه‌تی ته‌واویان هه‌بێت.
من دڵنیاتان ده‌كه‌م ئێمه له‌م حكومه‌ته بایه‌خی ته‌واو به ئێوه‌ی گه‌نج ده‌ده‌ین ئێوه‌ن ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته ئێوه‌ن ده‌بنه زامنی پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بۆیه پێتان ده‌ڵێم له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆتان حكومه‌تی هه‌ڵقوڵاوی ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له حكومه‌تی راپه‌ڕیندا كارێك ده‌كه‌ین كه‌وا ئه‌و گه‌نجانه خواست و هیواو خه‌ونه‌كانیان بێته‌دی ئه‌وانن میراتگری ئازادی و ئاوه‌دانی ئه‌م وڵاته، لێره‌وه ده‌ڕۆین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنتی راپه‌ڕین، مۆنۆمێنتی هه‌ڵسانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم‌و زۆرداری، بۆئه‌وه‌ی له‌و مۆنۆمێنته‌وه وانه‌و تێگه‌یشتنێكی ورد له مێژووی پڕ به‌سه‌رهاتی میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رده‌ما بێ، نه‌وه‌كانی ئاینده هه‌میشه ئه‌و یاد‌و یاده‌وه‌رییه‌یان لا زیندوو بێ،
خوشك‌و برایان دوا په‌یامم بۆ ئێوه، ئێمه وا له دوو ڕۆژی تردا هه‌ڵبژاردنێكی مێژوویی ده‌ستپێده‌كا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و بێگه‌رده، سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ئازادی و ئاسوده‌یی ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی دڵسۆزی ئه‌م وڵاته‌یه،
من هیوادارم له‌رۆژی 7ی مانگدا راپه‌رین ئاسا خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره خه‌ڵكی كوردستان روو بكه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان، تێبگه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان سه‌رباری جیاوازی سیاسی و تێڕوانینی سیاسی جیاوازمان ئه‌ركی سه‌رشانمان یه‌كڕیزییه یه كده‌نگییه، یه‌ك ئیراده‌ییه، بۆ داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌ودیو حه‌مرینه‌وه ده‌بێ هه‌موومان یه‌كده‌نگ‌و یه‌ك ئیراده بین.
بۆ به‌رگریكرد‌ون له ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین، بۆ به‌رگریكردن له خواست‌و هیواو خه‌ونی میلله‌ته‌كه‌مان، من دڵنیام ئێوه‌ی تێكۆشه‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، ئێوه‌ی هاوڵاتیانی دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌ركی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆتان به‌جێ بێنن‌و 7ی سێ راپه‌رین ئاسا به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ونه‌ڕێ ده‌نگ بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش‌و گه‌شه‌سه‌ندوو ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌ی خۆتان ده‌ده‌ن،
دووباره ئه‌ی خوشك‌و برایان یادی راپه‌ڕینتان پیرۆز، یادی راپه‌ڕین له هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆز، له پرۆژه‌ی دیموكراسی‌و ئاوه‌دانی كوردستان پیرۆز، ئێمه‌ش هیوادارین هه‌میشه له خزمه‌تی ئێوه‌دا دوودڵ نه‌بین له‌خزمه‌تی خواست‌و ئانج‌و هیواكانی ئێوه به‌كاربین، به‌بیرتان دێنمه‌وه كردار شه‌رته له‌خزمه‌تی ئێوه‌دا هیوادارم كه‌سمان له‌م حكومه‌ته له هێزه سیاسییه‌كانی دوودڵ نه‌بین له‌ئێوه.
ئێوه‌ش خوشك‌و برایان هه‌ر سه‌ربه‌رز‌و شاد‌و سه‌رفراز بن. |