|
بۆ باشتر پاراستنی ئه‌منیه‌تی شار و رێكخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، دوينى 3/3/2010 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئه‌منیه‌تی شار و ئاماده‌سازی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رێكخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ باشتر پاراستنی ئه‌منیه‌تی شار و رێكخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. |