|
له‌میانی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی چواره‌می وێستگه‌ی چواره‌می كاره‌بای گازیی چه‌مچه‌ماڵ، د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له گشت ناوچه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ك ئاشكراشی كرد، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان بشێوێنن و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن، رێگری له كاری باش و رێگری له خزمه‌تگوزاری باش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش هه‌رچییان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن.
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح یه‌كه‌ی چواره‌می ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵی كرده‌وه كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ 1250 میگاوات و بڕی پێدانی كاره‌بای هاووڵاتیان به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ١٦ سه‌عات.
دوينى چوارشه‌ممه 3/3/2010 دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌با و كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه یه‌كه‌ی چواره‌می وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵی گازیی كرده‌وه و له وته‌یه‌كیدا دكتۆر ساڵح رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌ی چواره‌می ئه‌م ویستگه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 1250 میگاوات، كه هه‌زار میگاواتیان راسته‌وخۆ له وێستگه نوێیه گازییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێره‌وه به‌رهه‌م دێن و ته‌نها 250 میگاوات له ویستگه كه‌هرۆئاوییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت و له كۆتایی ئه‌م مانگه‌شدا ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ویستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له گشت ناوچه‌كانی كوردستان، چونكه ئه‌و كێشانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن به شه‌و و رۆژێك چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو وه‌ك ده‌بینن ساڵ به ساڵ خزمه‌تگوزاری و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆن.
دكتۆر به‌رهه‌م ده‌ست خۆشی له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و دامه‌زراوه‌كانی كاره‌با كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتی كاره‌با و زیادكردنی كاتی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان، هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشی له كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك ویستگه‌ی گازیی چه‌مچه‌ماڵ كه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له ته‌قه‌لاكانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌دا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌یكرد به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بواری كاره‌با له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كه بریتییه له به‌ستنه‌وه‌ی دهۆك به تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی هه‌رێمه‌وه كه پرۆژه‌یه‌كی گرنگه و له خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی خزمه‌تی زیاتر و هه‌وڵ و تێكۆشانی زیاتره، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان بشێوێنن و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن، رێگری له كاری باش و رێگری له خزمه‌تگوزاری باش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش هه‌رچییان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن.
د.به‌رهه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی زیاتر و باشتر پێشكه‌ش ده‌كات و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و خه‌ڵكی دڵسۆز بكات و دوور له بێنه و به‌رده‌ی سیاسی پێشكه‌ش بكات.
|