|
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ 29/7/2010 د.بهرههم ... |
| زیاتر بخوێنهوه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
Press Office |
|
سهرهكی » ههواڵ » تفاصيل الخبر
|
|
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لەپەرلەمان دەكات و هیواخوازە بە شەفافیەت بودجە پەسەند بکرێت
|
ئەمڕۆ 1/3/2010 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی د. بەرهەم
ساڵح سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبوونی ئازاد بەرواری جێگری سەرۆکی حکومەت
کۆبووەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت روونیکردەوە کەنزیکەی مانگێکە
پەرلەمانی کوردستان سەرگەرمی گفتوکۆکردنە دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجەی
ساڵی 2010، سەرۆکی حکومەت بەوبۆنەیەوە دەستخۆشی لەپەرلەمانی کوردستان کرد
و هیوای خواست کەلەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و شەفافیەت پڕۆژە یاساکە
پەسەند بکرێت.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش تەئکید کرایەوە
کەلایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان زەمینەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ
لایەن دەرەخسێنن، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێ هیچ گرفتێک دەنگی خۆیان بدەن.
هەر لەوکۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای گرێبەستە گشتیەکان کرا،
بەگوێرەی ئەو یاسایە یەک سیستمی یەکگرتووی یاسایی بۆ هەرێمی کوردستان
دادەنرێت بۆ پەیڕەوکردنی لەبواری گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە گشتیەکاندا،
هەر بەگوێرەی ئەم یاسایە فەرمانگەی گرێبەستی گشتی لەسەرجەم وەزارەت و
فەرمانگەو پارێزگاکان دادەمەزرێت و بەگوێرەی میکانیزمێکی دادوەری گونجاو
کێشەو گرفتەکانی بواری بەڵێندەرایەتی یەکلایی دەکاتەوە.
لەکۆبووەنەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت بەسەرجەم
بڕگەکانی ئەو یاسایەدا بچێتەوە بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا بخرێتەوە بەردەم
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی و ناردنی بۆ بەردەم پەرلەمانی
کوردستان
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریتی بوو لەتاوتوێکردنی
بەرنامەی تواناسازی کوردستان کەلەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئامادەکرابوو کەتایبەتە بەناردنە دەرەوەی قوتابی و خوێندکارانی کورد بۆ
زانکۆ ناسراوەکانی جیهان، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیە دەستەیەکی باڵا بۆ
توانسازی کوردستان و ناردنەدەرەوەی خوێندکاران دادەمەزرێت بەگوێرەی بەرزی
نمرەو ئەنجامی تاقیکردنەوەی زمان و توانی زانستی و نزیکی بواری خوێندنی
رابردویان.
بەگوێرەی ئەم بەرنامەیە دوای پەسەندکردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانی
کوردستانەوە حکومەتی هەرێم ئەو بەرنامەیە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
|
|
|
|
| |
|
| |
| « خلف |
|
|
|
 |
|
|
| |
|