|
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ 29/7/2010 د.بهرههم ... |
| زیاتر بخوێنهوه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
Press Office |
|
سهرهكی » ههواڵ » تفاصيل الخبر
|
|
سەرۆکی حکومەت: بازرگانان ڕۆڵی بەرچاویان لەپێشخستنی واقیعی ئابووری و دابینکردنی کاردا بۆ خەڵک هەیە
|
دوينيَ 27/2 دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى بەهرۆز حەمە ساڵح پارێزگارى سلێمانى پێشوازیی کرد لە وەفدێکى نوێنەرانى بازرگان و کاسبکارانى سلێمانى و تەئکیدی کردەوە حکومەتى هەرێم پشتیوانى و پشتگیرى لە کار و چالاکی و پرۆژەکانى کاسبکار و بازرگانان و کەرتى تایبەت دەکات و ئاماژەیکرد بە پێویستى رەچاوکردنى بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵانى خەڵک و پاراستنى ئارامی و ئاسایش و دووپاتى کردەوە کە پێویستە جیاوازی بیر و بۆچوونى سیاسى نەبێتە مایەى گرژى و زیان گەیاندنى بە ئارامی و ئاسایش.
د.بەرهەم ئاماژەیکرد رۆڵى بازرگانانى نرخاند لە گەشەپێدانى ئابوورى و بازرگانى رەخساندنى دەرفەتى گونجاوى کارکردن و خزمەتکردن و گەشەپێدان و داوایکرد بازرگانان بە شێوەیەکى باشتر کاروبار و پرۆژەکانیان ئەنجام بدەن و بیربکەنەوە لە ئەنجامدانى پرۆژەى گەورە و ستراتیژى.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند ئەو ململانێیانەى لەماوەى پێشوودا لە شارى سلێمانى و ناوچەکەدا هەبووە دەبێت کۆتایی بێت کە رەنگدانەوەى سلبیی هەبووە بۆ سەر پرۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و نابێت چیتر رێگە بدەین ئەو گرژیانە ببنە مایەى ئاڵۆزکردنى بارى سلێمانى و تەئکیدی کردەوە ئەوەى ئەمڕۆ لە کوردستان بەدیهاتووە کۆمەڵێک دەسکەوت و سەروەری گەورەن و نابێت لە بایەخیان کەم بکەینەوە یان نادیدەیان بگرین، بەڵکو ئێمە هەوڵى تەواوى خۆمان دەدەین بۆ ئەوەى دەسکەوتەکان بپارێزین و کەموکورتییەکان چارەسەر بکەین. |
|
|
|
| |
|
| |
| « خلف |
|
|
|
 |
|
|
| |
|