English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەت تۆڕی ئاوی چەمچەماڵ و دەورووبەری دەکاتەوە
 سەرلەبەیانی رۆژى 26/2 دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری کامەران ئەحمەد عەبدوڵڵا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و بەهرۆز حەمە ساڵح پارێزگاری سلێمانی سەردانی وێستگەی ئاوی تاسڵوجەی کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەو وێستگەیەی کرد.
دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شارۆچکەی چەمچەماڵی کرد لە سەرەتادا پرۆژەی گەیاندنى هێڵى ئاوی دوکان چەمچەماڵی کردەوە کە ئاو بۆ شارۆچکەکە و زیاتر لە 9 ناحیە و گوندی ناوچەکە دابین دەکات.
لە رێوڕەسمێکی ڕەسمی و جەماوەریشدا لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و بەرپرسانى حزبى و حکومى  پێشوازی لە سەرۆکی حکومەت و وەفدی یاوەری کرا، لەسەرەتاى مەراسیمەکەدا عەلى رەئوف قایمقامی چەمچەماڵ وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد کە لەماوەی دەستبەکاربوونیدا بۆ دووەمین جارە شاری چەمچەماڵ بەسەردەکاتەوە. و پرۆژە و خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا کە لەسەردانی یەکەمیدا کە لەکۆتایی تشرینی یەکەمدا بوو چەند بەڵێنێکی پێدان لەوانە زیادکردنی موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و دروستکردنی مەزارگەو مۆنۆمێنتی ئەنفال و تەواوکردنی کار لەپڕۆژەی گەیاندنی ئاو بە شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری، خۆشبەختانە ئیستا هەموو بەڵێنەکان کەوتونەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، ئەو هەنگاوانەی سەرۆکی حکومەتیشی بە گرنگ وەسفکرد بۆ شاری چەمچەماڵ.
لەکۆتایی وتەکەیشدا قایمقامی چەمچەماڵ بەناوی کەسوکاری ئەنفالکراوەکانەوە سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستانى کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانى لەپێناوى خزمەتکردنى خەڵکى ناوچەکە و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لەو مەراسیمەدا دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: حکومەتى هەرێم هەموو هەوڵەکانی لەپێناو خزمەتکردندایە بە جەماوەری کوردستان، بودجەیەی ئەمساڵیش بە شێوەیەکى شەفاف و ئاشکرا ئاڕاستەی پەرلەمانکراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و وتی: وەک سەرۆکایەتی حکومەت بە مەبەستمان خزمەتکردنە نەک کارکردن بۆ لایەنێک، ئەوەشی پێمان بکرێت درێغی ناکەین، بەڵێنشی بەکەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دا کەخزمەتی باشتریان پێشکەش بکرێت لەپێناو خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خانەوادەکانیان.
هەر لەوتارەکەیدا سەرۆکی حکومەت وتیشی: لە شاری چەمچەماڵ شاری شەهیدان پەیامی خزمەتکردن بە میللەت و پارێزگاریکردن لە پێشمەرگەو مافەکانیان ڕادەگەیەنین.
هەر لەسەردانەکەیدا سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی مۆنۆمینتی ئەنفال و جێگای مەزارگەی ئەنفالکراوەکانی بەسەرکردەوە و داوای لەسەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کرد دەستوبردی زیاتر بکرێت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە بۆ ئەوەی لە 14/4 روفاتی ئازیزانمان بەشێوەیەکی شایستە بگەڕێنینەوە بۆ باوەشى خاکی کوردستان و بەشێوەیەکى شایستە و بەڕێزەوە بە خاک بسپێردرێن و تەئکیدیشی کردەوە کە لە کاتی دیاریکراودا ڕووفاتی سەرجەم ئەنفالکراوەکان دەگەڕێندرێنەوە.
سەرۆکی حکومەت داواشیکرد کە کارەکانی حکومەت دوور لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت و دامودەزگاکانی حکومەت کارەکانیان دوور لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەببەن.
دواتریش سەرۆکی حکومەت سەردان وێستگەی ئاوی پیر قوربانی لە دوکان کرد کە یەکێکە لە وێستگە هەرە گرنگەکان کە بەشێوازێکی زانستی نوێ و تازە و بەرلەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت ئاوەکە دەپاڵێورێت و پشکنینی بۆ دەکرێت و لە نزیکیشەوە تەماشای چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکانی و چۆنێتی دابەشکردنی بەسەر ناوچەکاندا
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوەشکردەوە کە تا هاوینی داهاتوو دەبێت ئاو بۆ هەموو ناوچە و شوێنەکان دابین بکرێت.

سەرۆکی حکومەت تۆڕی ئاوی چەمچەماڵ و دەورووبەری دەکاتەوە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.