English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

وەزیری پیشەسازی فەرەنسا: کوردستان دەروازەیەکی گەورەیە بۆ عیراق و بایەخی پێدەدەین

سەر لە ئێوارەی دوينی ٢٥/٠٢/٢٠١٠ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای فەرەنسی کە پێکهاتبوو لە کریستیان ئێسترۆسی وەزیری پیشەسازی فەرەنسا و کۆمەڵێک لە کەسایەتی باڵای سیاسی و ئابوری و راگەیاندنی فەرەنسی.
دوای بەخێرهاتنی وەفدەکە کە لە سلێمانی پێشوازی لێکرا، دکتۆر ساڵح و کریستیان ئێس ترۆسی وەزیری فەرەنسی لە دانیشتنێکدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد.
وەزیرە فەرەنسییەکە سڵاوی سەرۆکی فەرەنسا نیکۆلا سارکۆزی گەیاندە جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عیراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە ژمارەیەک لە کەناڵەکانی میدیای کوردی و فەرەنسی و عەرەبی تێیدا ئامادەبوون، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و باسی کەشی چاوپێکەوتنەکەی لەگەلڕ وەفدی میوان کرد.
دکتۆر ساڵح وتی: "لەگەلڕ وەزیری پیشەسازی فەرەنسادا باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولامان کرد، هەروەها چۆنێتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە لەبواری سیاسی و ئابوری و کلتوری و کشتوکاڵدا تاووتوێ کرا".
دواتر ئاماژەی دا بە مەسەلەی وەبەرهێنان و رۆڵی کۆمپانیاکانی فەرەنسا لەو بوارەدا لە کوردستان و عیراق و
تەئکیدی کردەوە کە "هەردوولا دەیانەوێت کوردستان پردێکی گەورە بێت لەنێوان عیراق و دونیای دەرەوەدا بەتایبەت فەرەنسا و ئەوروپا".
پاشان وەزیری پیشەسازی فەرەنسا تیشکی خستەسەر سەردانەکەی و وتی: "لە بەغداوە هاتووم بۆ کوردستان لەگەلڕ وەفدە هاوڕێکەمدا بۆ ئەوەی سڵاوی سەرۆکی فەرەنسا بگەیەنمە سەرۆک تاڵەبانی و سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەیران بەرهەم ساڵح".
لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: "خۆشحاڵم لە نزیکەوە کوردستان ببینم و ئاگام لە بارودۆخەکەی بێت، چونکە بەراستی کوردستان دەرگایەکی گەورەیە بۆ عیراق و هەروەها ئیًَمە لەگەلڕ میلەتی کورد دۆستایەتی و بەهای هاوبەشمان هەیە. هەمیشەش لە نزیکەوە ئاگامان لە نەهامەتییەکانی گەلی کورد بووە".
دواتر وەزیرە فەرەنسییەکە هاتە سەر باسی گرنگیدانی فەرەنسا بە کوردستان و وتی: "لەگەلڕ کۆمەڵێک کەسایەتی و بازرگانی بەناوبانگی فەرەنسا هاتوومەتە کوردستان و دەمەوێت بڵێم ئێمە پابەند دەبین بە پەیوەندییەکانمان و ژیانی گەلی کورد و عیراق".
هەروەها ئاماژەی دا بەوەی کە فەرنسا دەیەوێت لە کوردستان و عیراقدا لە بواری کشتوکالڕ وەبەرهێنان بکات و کردنەوەی سەنتەرێکی گەورەی زانستی لەو بوارەدا بکاتەوە و لە بوارەکانی تری وەک پیشەسازی و پترۆکیمیاوی و گواستنەوەی رۆژانە و ئاو و هەروەها بواری کلتوری و خوێندندا بکەوێتەگەڕ.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی فەرنسا "ئێر فرانس" دەیەوێت بەتەواوی قورسایی کارەکانی لە عیراق و کوردستاندا بخاتەگەڕ.
تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئێستا زیاتر لە 80 خوێندکاری کورد لە زانکۆکانی فەرەنسا دەخوێنن و وتی: "هیوادارین ئەو خوێندکارانە بتوانن ئەزموونی فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا بۆ کوردستان بگوازنەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا میوانە فەرەنسییەکە تەئکیدی کردەوە کە عیراق و کوردستان کەوتوونەتە سەر سکەی دیموکراسییەت و بەتایبەتیش جەختی کردەوە لەسەر گرنگیدان بە ئاڵوگۆڕی کلتوری و خوێندن و بایەخدان بە کەلەپوری کوردی و رۆڵی گەنج لە کوردستاندا.
دواتر دکتۆر بەرهەم روناکی خستە سەر قسەکانی میوانەکە و رایگەیاند: یەکەم هەنگاوی فەرەنسا لە کوردستان کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیە لە هەولێر و ئەمەش هەنگاوی تری بەدواوەیە.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا پرسیاری ئەوە لە دکتۆر بەرهەم کرا کە ئایا هەڵوێستی چییە بەرامبەر بەوەی هەندێک رۆژنامەنووسی کورد لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا تووشی توندوتیژی و دەستدرێژی کردنەسەر بوونەتەوە، لە وەڵامدا دکتۆر بەرهەم وتی: "دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە هیچ دەستدرێژییەک بۆسەر ۆژنامەنووسان قبولڕ نییە و وەک سەرۆکی حکومەت ئامادەم سکاڵای هەموویان وەرگرم و لێپێچینەوە لەهەر دەستدرێژییەک بۆسەریان بکەم، داواش دەکەم بۆ پارێزگاری لە گیانی هەر کەسێک پەنا ببرێتە بەر دەزگا یاساییەکانی حکومەت و تەئکید دەکەمەوە کە وەک شەخسی خۆم دیفاع ئەو مەسەلەیە دەکەم".

وەزیری پیشەسازی فەرەنسا: کوردستان دەروازەیەکی گەورەیە بۆ عیراق و بایەخی پێدەدەین
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.