|
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25/2، د. به‌رهه‌م سالح، سه‌رۆكى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى ئازاد به‌روارى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت
پێشوازكرد له كارل بیلد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا گفتووگۆ له‌باره‌ى
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و سوید كرا‌و به‌ره‌و پێشبردنى
په‌یوه‌نه‌كان دووپاتكرایه‌وه.
هاوكات، كارل بیلد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید، سه‌ره‌ڕاى
خۆشحاڵى ده‌ربڕین به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان‌و ئه‌و
پێشكه‌وتنانه‌ى له سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌رجه‌سته ده‌كرێن، وتى":له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆمان له باره‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى
نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و سوید كردووه به‌تایبه‌ت له بوارى ئابورى‌و
وه‌به‌رهێنان.
جێى ئاماژه‌یه، كارل بیلد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید
ئێواره‌ى دوێنى له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه به‌سه‌ردانێك
گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان‌و بڕیاریشه ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنچشه‌ممه له
مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى باڵاى هه‌رێمى
كوردستان، كۆنسڵَخانه‌ى گشتى سوید له شارى هه‌ولێر بكاته‌وه.
|