|
ئه‌مڕۆ
24/02/2010 له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی د.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، چاویکه‌وت به نوێنه‌رانی
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کیمیابارنی دۆڵی
بالیسان.
له
دانیشتنه‌که‌دا سه‌رۆکی حکومه‌ت
ئاماژه‌ی دا به رۆڵی خه‌ڵکی قاره‌مان و
خۆڕاگری دۆڵی بالیسان لەميژووی خەباتی گەلی كورددا، به‌تایبه‌تیش
که‌ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ساڵێک به‌ر
له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئه‌و ناوچه‌ی کیمیاباران کرد.
دووپاتیکرده‌وه
که ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمه
تابکرێ ده‌ستی ئاوه‌دانی خزمه‌تگوزاری
بۆ لادێی کورده‌واری بەتايبەتی ناوچه
وێرانکراوه‌کان درێژ بکا.
سه‌رۆکی
حکومه‌ت گوێی له راز‌و نیاز و داخوازیه‌کانی
نوێنه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی
شه‌هیدانی کیمیابان گرت و له وه‌ڵامیشدا
ئاماده‌یی ته‌واوی حکومه‌تی له بواری
جیاجیای خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌تایبه‌تیش
بواری کشتوکاڵ به ئاماده‌بووان
راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی
بۆ دوپاتکردنه‌وه که که‌سوکاری
شه‌هیدان پێشنۆره‌ن له جێبه‌جێکردنی
داخوازیه ره‌واکانیان.
|