|
لەسايتی خەندانەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی
له‌وه‌كرده‌وه كه به‌منزیكانه نه‌وتی كوردستان ڕه‌وانه‌ی
بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت و داوای له وه‌به‌رهێنه ئیماراتییه‌كان كرد
سه‌ردانی عیراق بكه‌ن به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان
بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌شداری له سیمینارێكدا كرد به ناونیشانی "وه‌به‌رهێنان له
كوردستانی عیراق" له ئه‌بوزه‌بی له میوانخانه‌ی (قصر الامارات) كه
به‌ئاماده‌بوونی له‌بنی بنت خالد ئه‌لقاسمی وه‌زیری بازرگانی
ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و سیمیناره‌دا وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی ئیمارات ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئاینده‌ی عیراق و ئه‌مڕۆ
به‌هۆی توانای كۆمپانیاكانیه‌وه له وه‌به‌رهێناندا له كوردستان
وه‌به‌رهێنان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هاوكات سه‌رسوڕمانی خۆشی نیشاندا به‌و چاكسازییانه‌ی له بواری
ئابووری و كرانه‌وه‌دا به‌ڕووی وڵاتان ئه‌نجامدراوه له عیراق و
به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له
سیمیناره‌كه‌دا وتی: "به‌منزیكانه نه‌وتی كوردستان ڕه‌وانه‌ی
بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت، جه‌ختیشی له‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت
كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا
ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزاكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له
كوردستان".
وتیشی: "وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به‌ڵێنیدا سه‌رجه‌م تێچوونی
په‌ره‌پێدانی كێلگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان
خه‌رج بكات".
د.به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به
وه‌به‌رهێنانی زیاتری بیانی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كه‌رتی پیشه‌سازی
نه‌وت و وزه و دانانی پاڵاوگه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه
ناوخۆییه‌كان له به‌روبومه‌كانی نه‌وت، هه‌روه‌ها له‌بواری
نیشته‌جێبووندا بۆ دابینكردن و دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون
به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه داهاتیان دیاریكراوه.
وتیشی: "عیراق له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا گه‌وره‌ترین هه‌لی كار و
وه‌به‌رهێنانی تێدایه و داواشی له وه‌به‌رهێنه ئیماراتییه‌كان كرد
سه‌ردانی عیراق بكه‌ن به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له‌نزیكه‌وه
بارودۆخه‌كه ببینن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كه‌رتی گه‌شتوگوزار له عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه‌به‌رهێنانی زیاتر هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له
ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا گه‌یشتۆته (12) بلیۆن دۆلار و پێشبینی
ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌و بڕه زیاتر بكات. |