|
ئەمڕۆ 15/02/2010‘ دوکتۆر بەرهەم ساڵەح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەدوێنێوە بەسەرۆکایەتی وەفدێک لە وڵاتی ئیماراتە سەردانی میرنشینی شاریقەی کردو لەلایەن دوکتۆر سوڵتان بن محمد القاسمی ئەندامی لیژنەی باڵاو حاکمی شاریقە پێشوازی لێکرا.
لەدانیشتنەکەدا کە کۆمەڵێ بەپرسی گەورەی ئیماراتی لە شاریقە و باڵوێزی ئیمارات لە عیراق و کونسوڵی عیراقی لەو وڵاتە ئامادەی بوون ‘ دوکتۆر بەرهەم ساڵەح باسی بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی لەوڵاتەکەدا لەگەڵ حاکمی شاریقەدا تاوتوێکرد. دووای ئەوە هەردوو لا باسی پەیوەندی و هاوکاری هەردوولایان کرد و هەموو ئەو میکانیزمانەیان خستەڕوو کە ڕۆڵیان لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ئابووری و سیاسی و کولتووری دا هەیە و هەروەها ئەو پەیوەندییە براییانەی هەردوولا پێکەوە گرێدەدات.
ئەم ئێوارەیەش دوکتۆر ساڵەح بەسرۆکایەتی وەفدە یاوەرەکەی کە پێکهاتووە لە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆو هێرش موحەڕەم سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و کۆمەڵێ بازرگانی کوردستان سەردانی میرنشینی (رأس الخيمة) ی کرد و لەلایەن شێخ سعود بن سەقر القاسمی حاکمی میرنشینەکەوە فی کۆشکی (الظیت) پێشوازی لێکرا.
لەدانیشتنێکدا باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا کراو هەموو ئەو فاکتەرانە خرانە ڕوو کە ڕۆڵیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا هەیە بەتایبەتیش لەبواری ئابووری و وەبەرهێناندا. دووای ێاوپێکەوتنەکە میرنشینی (رأس الخیمە) خوانێکی بۆ وەفدەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست و ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسی ئیماراتی و میرنشینەکی بەشداری بوون.
هەر لەو سەردانەدا دکتۆر سالح سەردانی زانکۆی ئەمریکی لە شاریقە کرد و بەشەکانی بەسەرکردەوە
|