English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تى هەرێم دەگاتە ميرنشينى دوبه‌ی‌ و له‌گەڵ بەرپرسە باڵاكانيدا گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئیمارات تاوتوێ دەكات‌
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی حكومه‌تی ئیمارات به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك كە پێكهاتبوو له‌ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هێرش محه‌ره‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته‌ دوبه‌ی و به‌جیا له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی و عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لغه‌ریر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیتحادیی نیشتمانی ئیمارات و وه‌زیری داراییه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و له‌ دوو دیداری جیادا ته‌ئكید له‌ گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی ئیمارات و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.
له‌دیدارێكدا شێخ محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدی هاوڕێی ده‌ربڕی و بایه‌خی وڵاته‌كه‌شی به‌ ئارامی و سه‌قامگیری ئاسایشی عیراق خسته‌ڕوو، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان خوازیاری بایه‌خدان و هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستانن، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ كوردستاندا هێمنی و ئارامی به‌رقه‌راره‌.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات و عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و زیاتر تۆكمه‌كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كردوه‌وه‌.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا د .به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی گرنگی ئیمارات كرد له‌بواری هاوكاری و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌ گشتی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئیمارات كرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ داوای كرد كارئاسانی زۆرتر بۆ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێت، له‌ومیانه‌یه‌دا د. به‌رهه‌م كارئاسانی هاتووچۆی له‌نێوان هه‌رێم و ئیمارات به‌پێویست و گرنگ وه‌سفكرد، راشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی بازاڕی سه‌رجه‌م عیراقه‌، بۆیه‌ گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و هاندانی له‌كوردستاندا مانای گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووری پته‌و و به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م عیراقدا.
هه‌ر له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی ئیماراتدا باس له‌هاوكاری ئیمارات له‌بواری چاكسازی ئیداری و گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی و كارگێڕی هه‌رێم كوردستان كرا، له‌وباره‌یه‌وه‌ د.به‌رهه‌م رایگه‌یاند: ئه‌زموون و شاره‌زایی ئیمارات له‌زۆر بواردا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ین له‌گۆڕینی سیستمی ئیداری و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری پێویست له‌و بواره‌دا ئیمارات یارمه‌تیمان بدات.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن شێخ حه‌مدان محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم وه‌زیری دارایی ئیماراته‌وه‌ پێشوازییان لێكراو له‌نیوه‌ڕۆخوانێكدا كه‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌فی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح رێكیخستبوو چه‌ندین كه‌سایه‌تی و بازرگانی گه‌وره‌ی دوبه‌ی تیایدا به‌شداربوون، باس له‌هه‌ماهه‌نگی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم و دانانی میكانیزم و رێوشوێنی پێویست كرا له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌، هه‌ر له‌و نیوه‌ڕۆخوانه‌دا سه‌باره‌ت به‌گرنگی كوردستان وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌موو عیراق گفتوگۆ كرا، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو كارئاسانی و رێگاخۆشكردنێك ده‌ربڕی له‌پێناو هاندانی سه‌رمایه‌گوزاری ئیمارات له‌عیراق و كوردستاندا
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی له‌لایه‌ن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لغه‌ریر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌تی ئیتحادی نیشتمانی ئیماراته‌وه‌ پێشوازی لێكراو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی نیشتمانی (په‌رله‌مان)ی ئیمارات بایه‌خی وڵاته‌كه‌ی به‌دۆخی عیراق و سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایشه‌كه‌ی ده‌ربری، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌بێت به‌سه‌رجه‌م پێكهاتكانیه‌وه‌، هه‌ر له‌و دیداره‌دا عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لغه‌ریر ئاماژه‌ی به‌گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان دا كه‌ بۆته‌ به‌شێكی گه‌شه‌سه‌ندووی عیراق.
هه‌ر له‌ودیداره‌دا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ رۆڵی ئیمارات كرد له‌پاڵپشتی پرۆسه‌ی سیاسیی و یامه‌تیدانی عیراق بۆ بوژانه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، داواشیكرد كه‌ په‌رله‌مانی وڵاتی ئیمارات رۆڵیكی به‌رچاو ببینێت بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوندییه‌كان و گه‌شه‌پێدانیان، به‌تایبه‌تی هاندانی په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و كارئاسانی هاتووچۆ له‌نێوان هه‌رێم و ئیماراتدا.
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تى هەرێم دەگاتە ميرنشينى دوبه‌ی‌ و له‌گەڵ بەرپرسە باڵاكانيدا گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئیمارات تاوتوێ دەكات‌
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تى هەرێم دەگاتە ميرنشينى دوبه‌ی‌ و له‌گەڵ بەرپرسە باڵاكانيدا گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئیمارات تاوتوێ دەكات‌
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تى هەرێم دەگاتە ميرنشينى دوبه‌ی‌ و له‌گەڵ بەرپرسە باڵاكانيدا گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئیمارات تاوتوێ دەكات‌
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تى هەرێم دەگاتە ميرنشينى دوبه‌ی‌ و له‌گەڵ بەرپرسە باڵاكانيدا گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئیمارات تاوتوێ دەكات‌
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.