|
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/02/2010 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به ئاماده‌بوونی د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی و
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی،
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی سلێمانی كۆبۆوه و بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد
له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی سیستمی ته‌ندروستی هه‌رێم و پێشخستنی ئه‌و
بواره تاكو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌تی هاوڵاتیان بكرێت هه‌روه‌ك
گفتوگۆ كرا له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی كه‌رتی
ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ئه‌و بواره و ته‌ئكیدی
كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی تایبه‌تی ده‌دات به
گه‌شه‌پێدانی بواری ته‌ندروستی و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێشخستنی
ئه‌و بواره و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به سیستمی ته‌ندروستی كه گشت بواره
په‌یوه‌سته‌كان بگرێته‌وه تاكو پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له‌و بواره‌دا
به‌دی بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی و ئاماده‌بووان كێشه و
گرفته‌كانی ئه‌و بواره‌یان خسته‌ڕوو و بیروڕای خۆیان له باره‌ی
هه‌نگاوه‌كانی پێداچوونه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی ده‌ربڕی. |