|
ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له ئێوه و هه‌موو گه‌لی
كوردستان پیرۆز بێت. به‌هیواین ئه‌و یاده هانده‌ر و فاكته‌رێكی ئیجابی
بێت له‌سه‌ر ڕێگای زیاتر گه‌شه‌كردن و پێشخستنی كلتوور و مه‌عریفه و
ڕۆشنبیری.
ده‌یان ساڵه یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد به
جورئه‌تێكی ناوازه و ڕۆیشتنی به‌سه‌ر پردی مه‌رگ و هیلاكیدا خه‌ریكی
داكۆكیكردنن له زمان و وشه و كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌تان - له‌و
ڕێگایه‌شه‌وه و به‌و هه‌ڵوێسته جوانمهردهتان نه‌وه‌ك هه‌ر پاڵپشتی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان بوون، به‌ڵكو هه‌ر خودی یه‌كێتی
نووسه‌ران سه‌نگه‌رێك بوو بۆ به‌رگریكردن له ژیان و بوون و مانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه زوڵم لێكراوه‌كه‌مان.
ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و فاشیهتیش له‌سه‌ر
ده‌ستی ڕژێمی سه‌دام له‌دژی گه‌له‌كه‌مان گه‌یشته لوتكه‌ی ژینۆساید و
پیاده‌كردنی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ڕه‌گه‌زی و شانبه‌شانی كوشتنی
جه‌سته‌یی، زمان و فه‌رهه‌نگ و كلتووری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردیشی
خستبووه نێو به‌رداشی ترسناكی هاڕینی خۆی.
ئا له‌و كاته‌دا نووسه‌رانی بوێر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی كورد له‌ڕێگای شیعر و
ڕۆمان و چیڕۆك نووسینی سیاسی شانبه‌شانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی
ده‌جه‌نگان و داكۆكییان له ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد و له‌و
ڕێگایه‌ش چه‌ندین نووسه‌ری كورد ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیان له ژیان كرد و
پله‌ی شه‌هیدبوونیان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شانازی به
ئێوه‌ی نووسه‌ران ده‌كه‌ین و به یه‌كێك له سامان و گه‌نجینه ڕۆشنبیری و
مه‌عریفیه‌كانی ئه‌م گه‌ل و وڵاته‌تان ده‌زانین؛ دڵنیاشین به‌بێ هزر و
قه‌ڵه‌مه جوان و داهێنه‌ره‌كانی ئێوه ناتوانین گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر
ئاستی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیری به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
له قۆناغی ئێستادا پێویستمان به زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به
دیموكراسیكردن و به مه‌ده‌نیكردنی كایه سیاسی و ئیداری و كلتوورییه‌كانی
ئه‌م وڵاته هه‌یه، پێویستمان به زیاتر په‌ره‌پێدان و به‌رفراوانكردنی
پانتایی ئازادییه گشتییه‌كان هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌بێ نووسه‌ر و ڕۆشنبیران هه‌رگیز به‌دیناهێنرێت.
چونكه سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانی كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی سه‌قامگیری
سیاسی و ڕێكخستنی ژیانی ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌كات و
نووسه‌رانیش له‌نێو خاڵ و وشه و ڕسته‌دا پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له زمان و
كلتوور و ئه‌ده‌ب و هۆشیاری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش ئێمه هیچ جۆره
لێكدژیهك له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و نووسه‌ردا نابینین و بگره له خزمه‌تكردن
به ئینسان، شێواز و میكانیزمه‌كانی كاركردنیان جیاوازه و ئه‌و
جیاوازییه‌ش پرنسیپه‌كانی دیموكراسی ڕێكیده‌خات دواتر وه‌كو دوو كایه و
بزووتنه‌وه ئۆرگانیكیانه ڕووه‌و خزمه‌تكردن به‌گه‌ل و وڵات ده‌یانبات.
جارێكی دیكه ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له هه‌موولایه‌ك پیرۆز بێت و هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان |