|
ئه‌مڕۆ 07/02/2010 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به
ئاماده‌بوونی ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری داد، چاویكه‌وت به‌سه‌رۆكایه‌تی
داواكاری گشتی و سه‌باره‌ت بهچالاككردنی ئه‌و ده‌زگایه و چۆنیه‌تی
به‌رگریكردنی له‌مافی گشتی گفتوگۆ كرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه داواكاری گشتی ده‌زگایه‌كی
گرنگه‌و حكومه‌ت به‌رنامه‌ی چالاكتر كردن و گه‌شه‌پێدانی هه‌یه،
روونیشیكرده‌وه كه به‌هێزكردنی داواكاری گشتی به‌هێزكردنی پێگه‌ی
ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایه‌و به‌رگریكردنه له‌مافه گشتییه‌كان.
سه‌باره‌ت
به‌چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ده‌زگایه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه د.
به‌رهه‌م رایگه‌یاند: بڕیاری ئێمه بایه‌خدانه به‌و ده‌زگایه بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت روبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و دیارده خراپه‌كان ببێته‌وه‌و باشتر
نوێنه‌رایه‌تی مافی گشتی بكات، له‌م میانه‌یه‌شدا ته‌ئكید كرایه‌وه كه
ئه‌ندامانی داواكاری گشتی هه‌مان مافی دادوه‌رانیان ده‌بێت به‌گوێره‌ی
پله‌و پۆلێنبه‌ندیان.
دواتر وه‌زیری داد دووپاتی كرده‌وه كه
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مه‌به‌ستیه‌تی گرنگی زۆر به داواكاری گشتی بدات،
هه‌روا رایگه‌یاند: لهپێداچوونهوهمان به‌وه‌زاره‌تی داد و چۆنیه‌تی
كاركردنیدا، بایه‌خی زۆر به‌رۆڵی داواكاری گشتی ده‌ده‌ین و خه‌ریكی
ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای داواكاری گشتین.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا داواكاری
گشتی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ پێداچوونه‌وه به‌پرۆژه یاسای داواكاری گشتی
دیاری بكه‌ن، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری كۆبونه‌وه‌ی پێویست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا
كاروباره‌كانی داواكاری گشتی رێك بخرێت و رۆڵی خۆیان ببینن.
هه‌ر
له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان به وردی سه‌رنج و
بیروبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به كێشه‌و گیروگرفته‌كانی ده‌زگای داواكاری
گشتی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان خسته‌ڕوو. |