|
ئەمڕۆ دووشةممه 01/02/2010 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەستافی ناوەندی ئایندەو 20 گەنجی چالاکی بوارە جیاجیاکان و توانا و داهێنانی گەنجانیشی وەکو مەرجی سەرەکی پەرەپێدانی کوردستان وەسف کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لەو گەنجانە کردو ئاماژەی بەگرنگی لاوان کرد لەپرۆسەی گەشەپێدان و نوێبوونەوەی کۆمەڵگەو داودەزگاکانیدا، رونیشیکردەوە کەحکومەت گرنگی زۆر بەبواری تواناسازی لاوان و پەروەردەکردنیان دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا 100 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ ناردنەدەرەوەی خوێندکارانی کوردو پێگەیاندنیان، بەشێوەیەک کەبتوانن لەسەر شێوازێکی تازە خزمەتی خەڵکی خۆیان بکەن.
هەر لەدرێژەی دیدارەکەدا باس لەچۆنیەتی گەشەپێدانی زیاتر بەبواری گەنجان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرایەوە بۆ ئەوەی کاریگەرتر رۆڵی خۆیان ببین، تەئکیدیش کرایەوە کەهەماهەنگی نێوان رێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدنی و حکومەت مەرجێکی گرنگی هەنگاونانە بۆ بەردامەزراوەیی کردنی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی هاووڵاتیان.
گەنجانی ئامادەبوو لەلایەن خۆیانەوە ئاماژەیان بەکارو چالاکیەکانی حکومەتدا و دوپاتیانکردەوە کەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بۆ پەرلەمان و پاڵپشتی ێەندوقی نیشتەجێبوون جێگەی دەستخۆشین و بەهۆیەوە خزمەتێکی زۆری توێژی لاوان و گەنجان دەکات.
|