|
ئه‌مڕۆ
1/2/2010 به ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و د. كه‌مال كه‌ركوكی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌سه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فازڵ
میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌دنان موفتی
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و ژماره‌یه‌ك له
وه‌زیره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و كه‌سوكاری شه‌هیدان، له شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێك بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوباتى 2004
به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ به‌رز و پیرۆز راگرتنی ناو و ناوبانگ و گیانی
قوربانیانی هه‌ردوو په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی 1 ی شوباتی هه‌ردوو
باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی
دیموكراتی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمێكی رێزلێنانی له به‌رده‌م مۆنۆمێنتی
شه‌هیدان له‌ناو پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان رێكخست.
مه‌راسیمه‌كه
به ساتێك رێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك
له قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌لایه‌ن منداڵانی شه‌هیدانی یه‌كی
شوبات- ه‌وه كه به هاریكاری قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی
ئاماده‌كرابوو، سرودێك پێشكه‌شكرا.
هه‌ر بۆ به‌رز راگرتنی گیانی
شه‌هیدانی یه‌كی شوبات، شانۆگه‌ری (سه‌كۆ خۆێناوییه‌كان) كه له‌لایه‌ن
جه‌لال به‌یاره‌وه ئاماده‌كرابوو نمایشكرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و
مه‌راسیمی رێزلێنانه‌دا، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه تاجه‌گوڵینه‌ی
رێز و وه‌فا له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان دانرا، دواتر تاجه گوڵینه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
و هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان به‌جیا دانران.
به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له
وه‌زیره‌كان و كۆنسوڵ و و لێپرسراوانی دیكه‌ی حزبی و حكومی كه ئاماده‌ی
مه‌راسیمه‌كه بوون، تاجه‌گوڵینه‌یان له سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی
شوبات دانا.
1 ی شوبات به یه‌كێك له‌و رۆژه ره‌ش و شومانه
داده‌نرێت، كه شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا هات،
به‌هۆیه‌وه له دوو په‌لاماری جیادا ده‌یان كه‌س شه‌هید و برینداربوون. |