|
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/01/2010 د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان كاوه محمود پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی فراوانی رۆشنبیرانی شاری كه‌ركوك و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ داواكاری خه‌ڵكی شاره‌كه‌و په‌ره‌پێدانی بواری رووناكبیری و كلتوری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دوپاتكرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه دا د. به‌رهه‌م وتی: "یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویاته‌كانی حكومه‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی شاره‌كه‌مان كرد و له‌نزیكه‌وه گوێبیستی كێشه‌و گرفته‌كان بووین، هه‌روا وتی: "رۆشنبیر و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك دووچاری چه‌وسانه‌وه و فه‌رامۆشكردن و غه‌دری گه‌وره هاتوون، بۆیه حكومه‌ت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بایه‌خ به‌و شاره و پێكهاته‌كانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌كو توێژێكی سه‌ره‌كی بتوانن رۆڵی مێژووی خۆیان ببین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌و شاره‌دا دژی داخوازی و مافه‌كانی كوردن، ده‌یانه‌وێت ئێستاش كه‌ركوك گۆڕه‌پانی پاكتاوی ره‌گه‌زی و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له‌كوردستان دژی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان تووشی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئاماده‌بوانی شیكرده‌وه به‌یه‌كه‌وه كاركردن و یه‌كتری قبوڵكردن كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن و خزمه‌ت كردنی ئه‌وشاره خۆشه‌ویسته‌یه.
هه‌ر له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی شاری كه‌ركوك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو لایه‌كی راسپارد كه‌پارێزگاری له‌گیانی برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان و ئارامی شاره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، له‌و میانه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی نووسه‌ران و رۆشنبیراندا كه‌ده‌توانن به‌هۆی داهێنان و هاندانی هاوڵاتیان به‌ئاراسته‌ی یه‌كتر قبوڵكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن و زه‌مینه‌ی له‌بار تر بڕه‌خسێنن، سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند: ده‌سكه‌وتی كورد له‌شاری كه‌ركوك له‌خزمه‌تی ئارامی و پێشكه‌وتنی شاره‌كه‌و دانشتوانه‌كه‌ی ده‌بێت، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌ك به‌و ئاراسته‌یه كار بكات.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمیش د. به‌رهه‌م وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی راسپارد كه‌به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بایه‌خی تایبه‌ت به‌رۆشنبیری و كلتوری ره‌سه‌نی ئه‌و شاره بدرێت، بیری ئاماده‌بوانیشی هێنایه‌وه كه‌كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، بڕیاریشیدا حكومه‌ت هاوكاری چاپكردنی به‌رهه‌می كه‌سانی داهێنه‌ر بكات له‌هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كاندا.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌فدی رۆشنبیرانی كه‌ركوك به‌روونی ئاماژه‌یان به‌رۆڵی د. به‌رهه‌م دا له‌خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌یان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری و كێشه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا، داوشیان كرد كه‌له‌داهاتوودا به‌هه‌مان شێوه حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌گرنگی دان به‌شاری كه‌ركوك.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بووان سه‌رجه‌م بیروبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ڕێوشوێنی هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌شاری كه‌ركوك خسته‌ڕوو.
|