|
له‌ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی، سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌مانه‌وێت سیستمی په‌روه‌رده بنیاد
بنێینه‌وه و كوردستانیش بكه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ عیراق، باڵیۆزی ئه‌مریكاش له
به‌غدا رایگه‌یاند كه دڵنیایه حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌مڕۆ
سێشه‌ممه 26 كانونى دووه م به ئاماده‌بوونی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی
ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می
عیراق و د.رافع عیساوی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و كریستۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی
ئه‌مریكا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و میوانێكی
زۆر له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی
خوێندكارانی زانكۆی ئه‌مریكی عیراق له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه پێكاهتبوون له
29 خوێندكار و بوونه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له كارگێڕی (MBA) له زانكۆی
ئه‌مریكی و هه‌روه‌ها زانكوی ئه‌ڵمانی.
له‌سه‌ره‌تادا جۆشوا میشیل سه‌رۆكی
زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی و مامۆستا جۆن ئه‌گریستۆ وته‌یان پێشكه‌ش
كرد و ئاماژه‌یان كرد به هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی
زانكۆكه.
جۆشوا میشێل سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی له
وته‌یه‌كیدا خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م خولی زانكۆكه‌ییه‌وه
به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت پشتگیری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن
كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بنه سه‌ركرده و سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و
توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد كه
پشتیوانی زانكۆكه‌یانی كردووه.
دواتر رافع عیساوی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
سوپاسی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به باوكی
پرۆژه‌ی دروستكردنی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی ناوی برد و وتی "دكتۆر
به‌رهه‌م باوكی پرۆژه‌كه‌یه و دروستكردنی ئه‌م زانكۆیه خه‌ونی دكتۆر به‌رهه‌م
بوو، ئه‌وا ئێستا خه‌ونه‌كه‌ی هاته‌دی".
هاوكات عیساوی سوپاسی بۆردی زانكۆكه و
مامۆستاكانی كرد به‌وه‌ی كه ئه‌وانه "داهێنان له مێشكی عیراقییه‌كاندا ده‌كه‌ن
و، ئه‌وه‌ش باشترین وه‌به‌رهێنانه كه له عیراقدا بكرێت".
پاشان دلاوه‌ر
عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ختی
له‌سه‌ر گرنگی دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق كرده‌وه و روونیشیكرده‌وه
كه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكید له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان و
باشتركردنی ئاستی زانستی و هێنانه‌كایه‌ی كێبڕكێكی نێوان زانكۆكان
ده‌كاته‌وه.
وتیشی كه هه‌وڵ ده‌دین له‌رێی باشكردنی ئاستی زانستی
زانكۆكانه‌وه، ببینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ عیراق و ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها بوونی
زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیشی به‌پێویست زانی، بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و سوود
وه‌رگرتن له‌و پسپۆرییانه‌ی كه زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌یانهێننه كوردستان و له
زانكۆكانی ترداد نین، وتی "له‌ورێیه‌وه ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕی زانستی له‌نێوان زانكۆ
حكومی و ئه‌هلییه‌كانیشدا بكرێـت".
دلاوه‌ر عه‌لادین جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه
كه باشترین وه‌به‌رهێنان، ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌یه كه له‌بواری خوێندندا ده‌كرێت و
ئه‌م رۆژه‌شی به رۆژێكی گرنگ بۆ كوردستان وه‌سفكرد، كه تێیدا ئاهه‌نگی یه‌كه‌م
خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر دكتۆر
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی
له عیراق له وته‌یه‌كیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌رچوونی ئه‌و پۆله خوێندكاره و
وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانكۆی ئه‌مریكی ده‌ربڕی.
دكتۆر به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح ڕایگه‌یاند دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی خه‌ونێك
بوو كه به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای كۆمه‌ڵێك كه‌سی دڵسۆز و له‌خۆبردوو هاتۆته‌دی و
خه‌ونێكی گه‌وره‌یه بۆ سلێمانی و كوردستان و عیراق.
د.به‌رهه‌م پیرۆزبایی
له خوێندكاره ده‌رچووه‌كان كرد و رایگه‌یاند شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین .. چونكه
ئێوه ده‌بنه بنه‌ما و ناوه‌رۆكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و به‌شداریی
راسته‌قینه ده‌كه‌ن له هه‌وڵه‌كانی بنیاتنانی دیموكراسی و ئازادی له كوردستان
و عیراقدا.
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له وته‌كه‌یدا ته‌ئكیدی كرده‌وه
"به‌هۆی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانی رژێمی دیكتاتۆری و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و شه‌ڕ
و ناخۆشی و ماڵوێرانییه به‌رده‌وامه‌كان، باری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌ره‌و
خراپی رۆیشتووه و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
بواره گرنگه‌ی پێشخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان
به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رین و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌رنامه‌یه‌كی
پێشكه‌وتووی بۆ دابڕ‌ێژین و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ منداڵه‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین،
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌تر و فراوانتر له پرۆسه‌ی خوێندن و
په‌روه‌رده‌دا بكه‌ین".
د.به‌رهه‌م له میانی وته‌كه‌یدا وتی: "ده‌مانه‌وێت
زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق ده‌رگاكانی كراوه بێت و كوردستانیش ببێته
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عیراق، بۆ كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر، بۆ
دروستكردنی وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندووی سه‌قامگیری پێشكه‌وتووی ئازاد و دیموكراسی
كه رێگر بێت له گه‌ڕانه‌وه بۆ كاته ناخۆشه‌كانی دیكتاتۆرییه‌ت".
د.
به‌رهه‌م له وته‌یه‌كدا بو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: "شانازی به پشتیوانی
جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی كاك نێچیرڤان بارزانی كه هه‌مووده‌م به
ده‌نگمانه‌وه هاتووه و هه‌روه‌ها كاك عیماد ئه‌حمه‌د جێگری پێشووی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم و بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندانی سلێمانی و هه‌رێم ده‌كه‌م و
سوپاسیان ده‌كه‌م له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه
گرنگه‌ی له ئامێزی شاری سلێمانی هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌نێت بۆ
خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان و كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كانی تری عیراق و
مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان".
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا،
كریستۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق پیرۆزبایی له خوێندكاران و
مامۆستایان و زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق كرد و وتی: بوونی ناوی ئه‌مریكی له
ناوی زانكۆكه‌دا، واتایه‌كی گرنگ و تایبه‌تیی هه‌یه به‌وپێیه‌ی ستانده‌ره‌كانی
پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مریكا مسۆگه‌ر ده‌كات و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مریكا بۆ
هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانی ئه‌م زانكۆیه ده‌بێت و دڵنیام كه ئه‌م زانكۆیه
ده‌چێته لوتكه‌ی زانكۆكان نه‌ك ته‌نها له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی
عیراق و ناوچه‌كه‌ش".
وتیشی: "من گه‌شبینم به‌رانبه‌ر كوردستان، كه سیستمێكی
گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ حوكمڕانیی خۆبه‌خۆ كه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی
هه‌یه و له هیچ پارچه‌یه‌كی دونیا ئه‌م جۆره حوكمڕانییه نییه و له
ده‌ستووری عیراقدا دانی پیانراوه و هه‌رێمێكی پارێزراوه، بۆیه دڵنیام ئه‌و
حوكمڕانییه سه‌رده‌كه‌وێت".
وتیشی: "ئه‌م هه‌رێمه ئابوورییه‌كی به‌هێزی
هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی زۆری هه‌یه و له شوێنێكی جوگرافی گرنگدایه
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان. بۆیه ده‌بێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌م سیستمه
دیموكراسییه گه‌شه پێبده‌ین، ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه ئه‌مریكا
پابه‌نده به ئاینده‌ی عیراق و حه‌وت ساڵه لێره‌ین و كه‌سانێك نین كه له
به‌رپرسیارێتی را بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
كاره ته‌واو بكه‌ین كه بۆی هاتووین و بڕوایه‌كی زۆرمان هه‌یه به
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و عیراق، بڕوایه‌كی زۆرمان هه‌یه به
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان، ئێمه لێره ده‌مێنینه‌وه تا
ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ئێمه لێره بمێنینه‌وه".
وتیشی: "ده‌مه‌وێت
بڵێم ئه‌م زانكۆیه به ڕاستی ئیلهامێكه بۆ ئێمه له عیراقدا، ده‌مانه‌وێت به
شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێتانه‌وه نزیك بین و ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم كه
بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ زه‌ماله ده‌به‌خشینه ئه‌م زانكۆیه".
هێڵ، ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق، بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار ته‌رخان
ده‌كات بۆ سپۆنسه‌ر كردنی 20 زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ 20 فێرخواز كه له ناوچه
جیاجیاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و وتیشی كه له ئاینده‌دا
ته‌مویلی زیاتری زانكۆكه‌ش ده‌كه‌ن.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق وتیشی كه "ئه‌م
كۆمه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، له‌به‌رچاو گرتن و پشتگیركردنه له په‌یامی
زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی، بۆ به‌رهه‌مهێنان و پێگه‌یاندنی
نه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئاست كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی عیراقدا بن، هه‌روه‌ها
بتوانن بره‌و به په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی عیراق بده‌ن بۆ پێكه‌وه ژیانی
ئاشتیانه".
دواتر هاوڕێ دارۆ كه یه‌كێكه له فێرخوازه ده‌رچووه‌كان،
به‌ناوی فێرخوازانه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: "بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له
به‌ڕێوه‌بردنی كار له كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی گرنگه بۆ
ئاینده‌ی عیراق" ئه‌وه‌شی ئاماژه پێدا، ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی كار له
كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی گرنگه بۆ گه‌یاندنی وڵات بۆ ئاستێكی
باڵاتر، هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا هاوڕێ دارۆ وتی: "ئێستا خودی خۆم تێگه‌یشتنێكی
زیاترم هه‌یه بۆ چه‌مك و زاراوه ئابوورییه‌كان" له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی
ڕوونكرده‌وه، كه ئێستا هه‌مووان دید و تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه كه پێشووتر
دركیان پێنه‌كردبوو.
ئاكۆ عه‌لی ڕه‌شید كه یه‌كێك بوو له‌و خوێندكارانه‌ی
خولی یه‌كه‌می ده‌رچووی خولی زانكۆی ئه‌مریكی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی
خۆی، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسۆ وتی پێشتر من ده‌رچووی كۆلیژی
ئه‌ندازیاریی بووم، به‌ڵام به هیواوه بووم ڕۆژێك بێت بوارێكی وا بێته
به‌رده‌مم.
وتیشی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی هه‌نگاوێكی زۆر بێورانه‌ی
ده‌ویست و زۆر خه‌ڵكیش توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو بێت به‌ڵام ئێمه دوای
په‌یوه‌ندیكردنمان به زانكۆكه‌وه مامۆستاكان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێنرابوون
ئه‌و سیستمه‌ی كه بۆمان دیاری كرابوووه ئێمه له پاڵ ئه‌و 18 مانگه‌ی
خوێندمان كاریشمان ده‌كرد ئه‌ركێكی سه‌خت بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دوای
تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه له خوێندن، به‌ڕاستی مێشكی مرۆڤ زۆر فراوان ده‌بێت
وای لێده‌كات تێڕوانینێكی زۆر جیاواز هه‌بێت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه دۆزینه‌وه‌ی
هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و به‌رنامه‌دانان و پلانڕێژی بۆ پێشكه‌وتنی وڵات، ئاكۆ
وتیشی: "زانكۆكانی خۆمان پێویستی زۆریان به گۆڕان هه‌یه، چونكه ئه‌و شتانه‌ی
لای ئێمه ده‌خوێنرێت زانستی هاوچه‌رخه و له هه‌موو دنیادا زانستێكی نوێیه و
ئه‌م زانكۆیه‌ش ده‌بێته ده‌ستپێكی دروستبوونی كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست بۆ
پێشكه‌وتنی زانكۆكانی خۆمان".
هیوا عوسمان فه‌ره‌ج ده‌رچووییه‌كی تری
یه‌كه‌مین خولی زانكۆی ئه‌مریكییه وێڕای ده‌ڕینی خۆشحاڵی خۆی وتی: "ئه‌مه
ئه‌و ڕۆژه‌بوو هیوامان پێ ده‌خواست كه له وڵاته‌كه‌ی خۆماندا به‌و
كوالیتییه‌وه ئه‌و زانسته وه‌رده‌گرن كه له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و
زانسته‌وه پێشكه‌وتنیان به خودی خۆت له كۆمه‌ڵگادا دوتر خزمه‌تكردن"، وتیشی:
"كردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و زانكۆیه له ئێستادا ده‌بێته خزنه‌تكردنی
گه‌وره‌ی بواری خوێندنی باڵا و چانسێكی تریش ده‌دات به خوێندكاران كه بخوێنن
و پله‌ی زانستی به‌رزتر به ده‌ستبهێنن".
له وته‌یه‌كی تایبه‌تیشیدا به
رۆژنامه‌ی ئاسۆ، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی
"خۆشحاڵم به‌م رۆژه و سه‌ربه‌زم كه پرۆژه‌یه‌كه بۆ شاره‌كه‌م سلێمانی، و
پرۆژه‌یه‌كه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری عیراق و بگره ناوچه‌كه‌ش. هیوادارم
له ئاینده‌شدا له شاره‌كانی تری عیراقدا ئه‌م زانكۆیه بكه‌ینه‌وه، هیوادارم
هاوكاربووبین بۆ خزمه‌تی نه‌وه نوێیه‌كانی خۆمان و خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه باشه‌ی
خۆمان به گۆشكردنیان به زانستی نوێ، به شێوازی نوێی په‌روه‌رده‌یی و، له
ئاوه‌دانی خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌یان به‌شداربن".
پڕۆگرامه‌كه كارێكی هاوبه‌شی
هه‌ردوو زانكۆی جیهانیی، زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی و زانكۆی ئه‌ڵمانی
Hoschschulde Furtwangen of Applied Science بوو، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆوه
به‌ڕێوه‌ده‌برا.
زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی (AUI-S) ده‌زگایه‌كی
سه‌ربه‌خۆی بواری خوێندنی باڵایه و ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سوودی دارایی نییه،
له ساڵی 2007ه‌وه له شاری سلێمانی دامه‌زراوه و كه‌وتووه‌ته كار. ئامانجی
سه‌ره‌كی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی (AUI-S) پێشخستنی بیركردنه‌وه‌ی
ره‌خنه‌یی و ئازادی راده‌ربڕینه، شانبه‌شانی بنیاتنانی سه‌ركرده‌ی دوارۆژ و هه‌ستی
به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی و له‌ئامێزگرتنی گۆڕانكارییه‌كان و دروستكردنی كه‌سانی
پسپۆڕ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق – سلێمانی كه‌وتۆته
هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)ه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام ده‌رگای زانكۆكه‌له به‌رده‌م سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی
عیراق له ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات‌دا واڵایه، ئێستا زیاد له 400 فێرخواز له
زانكۆكه‌دا ده‌خوێنن، كه زۆرینه‌ی كوردن.
سه رچاوه: www.xendan.org
|