ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/01/2010 د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كۆیه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و قه‌زایه كۆبووه‌وه و به‌شێكی داواكارییه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به كۆیه و خه‌ڵكه‌كه‌شی وه‌كو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئیداره‌ی شاره‌كه دووپاتكرده‌وه و مژده‌ی به‌دووسایدكردنی رێگه‌ی هه‌ولێر- كۆیه‌شی پێڕاگه‌یاندن كه له پڕۆژه یاسای بودجه‌دا جێگیر كراوه.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر یاوه‌ریان ده‌كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان و ده‌ستخۆشیشی له قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی پێشوو كرد، راشیگه‌یاند: بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاری دێرین و خۆشه‌ویستی خۆمان و بیستنی بیروبۆچوون و داواكارییه‌كانی ئێوه هاتووین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین باشتر خزمه‌تی بكه‌ین و روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و شاره شایسته‌ی كار و خزمه‌تی زیاتره.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی شاری كۆیه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی كاركردنی حكومه‌ت، د. به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌ت به‌ته‌واوی یه‌كخراوه‌ته‌وه و مۆركی دوو ئیداره‌ییمان كۆتایی پێهێناوه، بۆیه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك به‌و گیانه كاربكات و ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته بكات، وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد و تیایدا چه‌ندین پڕۆژه‌و كاری گرنگ جێگیر كراوه، كه كۆیه به‌شی خۆی ده‌بێت، بۆیه قایمقام و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و شاره‌ی راسپارد له‌ئێستاوه خۆیان ساز و ئاماده بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌كۆیه و ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی: "كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ ناوچه‌ی كۆیه دانراون، هه‌ندێكیان ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌وانه گرفتی پڕۆژه‌ی ئاوی كلێسه ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین"، هه‌روا باسی له‌پڕۆژه‌ی به‌دووسایدكردنی رێگه‌ی هه‌ولێر- كۆیه كرد كه له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌دا هاتووه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد هه‌ندێ داواكاری قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌وانه دانی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه به كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه پاكترو جوانتر بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه حكومه‌ت به‌نیازه پڕۆژه‌ی چاكسازی ئیداری گه‌ڵاڵه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانه‌وه بچێته خواره‌وه و به‌كرده‌وه لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری له‌هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا په‌یڕه‌و بكرێت، كه كۆیه یه‌كێك ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ده‌كرێت.
دواتریش هه‌ریه‌ك له وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر ته‌ئكیدیان له زیاتر خزمه‌تكردنی كۆیه و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كرده‌وه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری كۆیه، د. به‌رهه‌م سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه سه‌باره‌ت به‌گرفته‌كانیان و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی زانكۆی كۆیه گفتوگۆی كرد. |