English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و ئەڵمانيا له‌عیراق كرد
 
ئه‌مڕۆ 18/01/2010 د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ كریستۆڤه‌ر هێڵ باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق كرد و هەردوولا هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ئه‌مریكايان تاوتوێكرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌رێوشوێنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر كرد له‌نێوان هه‌ردولا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌خزمه‌تی زیاتری ئارامی و به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری سیاسیی بكات له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان له‌ ئاماده‌سازی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق كرد، له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باریان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێلایه‌ن به‌گرنگ وه‌سفكردو باسیان له‌رۆڵی ئه‌مه‌ریكا كرد له‌و بواره‌دا.
د.ساڵح له‌لای خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا له‌بواری سیاسی و ئابوری و بازرگانیدا.
هەر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌پۆڵ ڤۆن باڵیۆزی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا كردو چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هەريم و ئەلمانيايان تاووتوێكردو په‌یوه‌ندی پته‌وو تۆكمه‌ی نێوان هەردوولايان به‌گرنگ وه‌سفكرد.
باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان دا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو باسی له‌وه‌شكرد كه‌پێشكه‌وتنی هه‌رێم ده‌ره‌نجامی كاركردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئه‌منی و یاساییدا كه‌رێگه‌ به‌هاتنی سه‌رمایه‌و وبه‌رهێنانی ده‌ره‌كی ده‌دات كه‌به‌شدار بێت له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌دا.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌رۆڵی ئه‌ڵمانیا كرا له‌ راهێنان و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سەرەرای نيشاندانی ئاماديي حكومەت بو هەر كارئاسانييەك روونیكرده‌وه‌ كه‌پێویست ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و ئەڵمانيا له‌عیراق كرد
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.