English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د.بەرهەم ساڵەح:پاراستنی دادوەری لەدەستێوەردان مەرجێکی سەرەکی دروستکردنی ژینگەی یاساییە
ئەمڕۆ 13/1/2010 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەمەدحەت مەحمود سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عیراق کردو لەبارەی چۆنیەتی چەسپاندنی یاساو زامنکردنی سەربەخۆیی تەواوی دەسەڵاتی دادوەری گفتوگۆ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم روونیکردەوە کەپێدانی سەربەخۆیی بەبواری دادوەری و پاراستنی لەدەستێوەردان مەرجێکی سەرەکی دروستکردنی ژینگەیەکی یاساییە کەتیایدا هاووڵاتیان ماف و ئەرکەکانیان پارێزراو بێت، ئاماژەی بەوەشدا کەحکومەتی هەرێم بەکردەوە کار بۆ ئەوە دەکات دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی کوردستاندا کەبەشێکی سەرەکی سیستەمی دەستووری و دیموکراتی عیراقە سەبەرخۆ بێت و بەئەندازەیەک کارا بێت کەدووربێت لەلایەنگیری و دەستتێوەردان، وەک د. سالەح باسی لێوەکرد لەوبوارەدا هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەی ناوە.
هەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عیراقدا باس لەگرنگی هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەردوو ئەنجومەن کراو د. بەرهەم تەئکیدی کردەوە کەپێویست دەکات پەیوەندیەکە هاوسەنگ و تەواوکاریانە بێت و لەخزمەتی گەشەپێدانی هوشیاری یاسایی و رێزگرتنی دابێت، مەدحەت مەحمود لەوباریەوە روونیکردەوە کەئێمە نامانەوێت دەسەڵاتی دادوەری هەرێم لەژێر دەسەڵاتی دادوەری بەغدا دابێت، بەڵکو مەبەستمانە پەیوەندیەکی بەردەوام و هاوسەنگمان هەبێت کەلەقازانجی بەرقەرارکردنی یاساو گیانی یاساپارێزی دابێت لەسەرانسەری عیراقدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند هەرێمی کوردستان هەموو کارئاسانیەک بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە دەکات.
د.بەرهەم ساڵەح:پاراستنی دادوەری لەدەستێوەردان مەرجێکی سەرەکی دروستکردنی ژینگەی یاساییە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.