English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی فراون و رەخساندنی زەمینەی کاری هاوبەش تەوەری گفتۆگوكانی نێوان سەروكي حكوومەت و سەرۆكی ئەنجومەني باڵاي ئيسلامی عيراقن

ئەمڕۆ 12/1/2010 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەعەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و وەفدێکی باڵای ئەنجومەن کەپێکهاتبوو لەسەید محسن ئەلحەکیم و شێخ محەمەد تەقی ئەلمەولا و هادی ئەلعامری و رەزا جەواد تەقی.
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەرۆڵی مەرجەعی گەورە سەماحەتی محسن ئەلحەکیم کرد، لەدۆستایەتی گەلی کوردو پشتگیری کێشە ڕٍەواکەیدا، هەروا باسی لەرۆڵی گرنگی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کرد لەپرۆسەی سیاسیی و بنیاتنانی عیراقێک کەمافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.
هەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیدا کەوەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم تێیدا ئامادە بوون، گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی فراون کرا بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی عیراق و رەخساندنی زەمینەی کاری هاوبەش و چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان بەشێوەیەک کەلەبەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتەکانی عیراقدا بێت، لەوبارەیەوە د. بەرهەم دووپاتیکردەوە کەهەرێمی کوردستان تەئکید لەسەر هاوپەیمانێتیەک دەکاتەوە کەپارێزگاری لەسیستمی دەستووری و ئیتحادی و دیموکراتی بکات، بەجۆرێک کەدەرفەتی بەشداریکردنی راستەقینە لەبەردەم کورد دا کراوە بێت.
سەبارەت بەکێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغداو هەولێریش د. ساڵح رایگەیاند کەهەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی عیراق و سیستمە دەستوری و پەرلەمانیەکەیەتی، خوازیاری کۆتایی پێهێنانی ئەو کێشانەیە، چونکە لەبەرژەوەندی هەردولایە بەروونی چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی هەموو هەوڵەکان لەپێناو پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسیی و ئاوەدانی بوژانەوەی عیراق سازبدرێن، هەروا سەرۆکی حکومەت روونیکردەوە عیراق ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەیەکخستنی هێزو تواناکان هەیە بۆ ئەوەی بەسەر ئەو قەیران و گرفتانەدا زاڵ ببێت کەدێنە بەردەم پرۆسەی سیاسیی و هاوپەیمانێتی نێوان هێزە نیشتمانیەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیش ئاماژەی بەگرنگی پێکهێنانی بەریەکی نیشتمانی فراوانی تازە کرد، کەزۆربەی هێزە نیشتمانیەکان بگرێتە خۆی، بۆ ئەوەی لەم هەلومەرجە ناسکەدا باشتر و دادپەروەرانەتر کاربکرێت و زەمینە لەبەردەم هەڵبژاردنێک خۆشبکات کەلەبەرژەوەندی خەڵکی عیراق بێت و رێگە لەدوبارە بوونەوەی کەموکوڕیەکانی رابردو بگرێت.
هەر لەدرێژەی ئەو دیدارەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراقدا، عەمار ئەلحەکیم باسی لەپێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی کرد، تەئکیدیشی کردەوە کەپێویست دەکات میکانیزمێکی دیاریکراو دابندرێت بۆ گواستنەوە تێکەڵکردنی شارەزایی و تواناکان لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی عیراقدا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لەلایەن خۆیەوە ئامادەیی حکومەتی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە کارئاسانیەک لەپێناو دروستکردنی پەیوەندی لەسەر ئاستی پارێزگاو ناوچە جیاوازەکانی عیراق لەگەڵ هەرێمدا.
پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی فراون و رەخساندنی زەمینەی کاری هاوبەش تەوەری گفتۆگوكانی نێوان سەروكي حكوومەت و سەرۆكی ئەنجومەني باڵاي ئيسلامی عيراقن
پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی فراون و رەخساندنی زەمینەی کاری هاوبەش تەوەری گفتۆگوكانی نێوان سەروكي حكوومەت و سەرۆكی ئەنجومەني باڵاي ئيسلامی عيراقن
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.