|
سەر لەبەيانی ئەمرۆ 9/1/2010 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوكتور بەرهەم سالەح له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كۆبوه‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه، له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی چالاكی فه‌رمانگه‌كان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان و پێویستی چه‌سپاندنی زیاتری ئارامی و سه‌قامگیری و رۆشنایی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاماده‌كردنی بودجه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا، له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی چه‌سپاندنی زیاتری ئارامی و سه‌قامگیری، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له باری ئه‌منی ناوچه‌كه، چونكه حكومه‌ت حكومه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانه و ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی ئارامی ئاسایش بپارێزێت.
د.به‌رهه‌م له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له كاروباری فه‌رمانگه‌كان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی سلێمانیی كۆڵییه‌وه و گرنگیدانی حكومه‌تی به باشتركردنی كاروباری فه‌رمانگه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان دووپات كرده‌وه و پشتگیریی ته‌واوی بۆ كاروباره‌كانی حكومه‌ت ته‌ئكید كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه كاروبار و ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واو ده‌بێت و به‌مزووانه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یكرد به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی كارا و باسی له دوایین هه‌وڵه‌كان كرد، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یه‌كخستنی رێنماییه داراییه‌كان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ته‌واوكردنی یه‌كخستنی یه‌كجاریی وه‌زاره‌تی دارایی.
هه‌مان رۆژ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی كرد و له نزیكه‌وه له پێداویستی هاووڵاتیان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كانی كۆڵییه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا د.به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌وانی و پرۆژه‌كان و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه كۆبۆوه و گوێبیستی داخوازی و پێداویستییه‌كان بوو و سه‌ردانی خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كرد و له پێداویستییه‌كانیانی كۆڵییه‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پێداویستی هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزاری گه‌ڕه‌ك و ناوچه جیاوازه‌كان دابین ده‌كات.
|