ئه‌مڕۆ 6/1/2010 د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له جه‌نه‌راڵ رای ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق، له‌دیدارێكدا باس له‌دۆخی سیاسی و رێوشوێنی پاراستنی ئه‌منه‌یه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا.
له‌و دیداره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق كه وه‌زیرانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تیایدا ئاماده‌بوون باس له‌هاوكاری نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكاو عیراق كرا سه‌باره‌ت به‌پاراستنی ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌جۆرێك كه هه‌موو هاووڵاتیان بتوانن به‌بێ هیچ گرفتێك ده‌نگ بده‌ن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا گفتوگۆ كرا‌و هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه‌پێویسته یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی تۆكمه هه‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی ده‌ستوری و به‌رگری عیراق، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوپاتیكرده‌وه كه‌بوونی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو له‌قازانجی پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئه‌منی هه‌موو عیراقه.
د.به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا وه‌ك چۆن هێزی پێشمه‌رگه له‌رابردوودا رۆڵی گرنگی له‌پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بینیوه، به‌یه‌كخستن و راهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ده‌توانێت له‌داهاتوودا رۆڵی گرنگتر له‌پاراستنی ئه‌منیه‌تی عیراق و كوردستانیش ببینێت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح روونیكرده‌وه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم خوازیاره وه‌كو سیستمی به‌رگری عیراق بایه‌خ به‌ژیان و گوزه‌ران و توانا‌و كارامه‌ی پێشمه‌رگه بدرێت، هیواشی خواست گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ببێت.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: حكومه‌ت هه‌موو كارئاسانیه‌ك بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه هاووڵاتیان له‌كه‌شێكی ئارام‌دا بتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. |