English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوكتۆر بەهەم ساڵح لەیەکەم دانیشتنی ساڵی 2010 دا,لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان کۆدەبێتەوەو بەرپرسە حكومييەمان بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە رادەسپێرێ
ئەمڕۆ 3/10/2010 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرڈمی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، کارەباو شارەوانی و گەشتوگوزارو کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ لێپسراوانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە، لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کەیەکەمین کۆبوونەوەی حکومەت لەساڵی تازەدا لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەی گەرمیان ئاماژەیە بۆ گرنگی دانمان بەو ناوچەیە کەهەمیشە پێشەنگی خەبات و قوربانی دان بووە، بۆیە وەک سەرۆکی حکومەت راگەیاند دەبێ بۆ ئاوەدانی خزمەتکردنیش پێشەنگ بێت.
د. بەرهەم ئاماژەی بەوەشدا کەحکومەتی هەرێم خزمەتکردنی ئەو ناوچەیە بەئەرکێکی سەرەکی خۆی دەزانێت، هەروا سەرۆکی حکومەت باسی لەوەش کرد کەلەبودجەی ساڵی تازەدا پێداویستی هەموو ناوچەکان لەپڕۆژەو بوارە جۆربەجۆرەکان خراونەتە روو بەتەرخانکردنی پارەی پێویست، کەبێگومان گەرمیان یەکێکە لەو ناوچانەی بەشی خۆی بۆ دیاریکراوە، لەوچوارچێوەیەدا بەرپرسی یەکە ئیداریەکانی راسپارد کەلەئامادەباشی دابن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی لەبودجەدا دەستنیشانکراون بۆ ناوچەکانیان، دەربارەی پێدانی دەسەڵاتی زیاتریش بەیەکە ئیداریەکان سەرۆکی حکومەتی هەرێم رونیکردەوە کار بۆ ئەوە دەکەین دەسەڵاتەکان دابەش بکەین و هاووڵاتیان ناچار نەبن بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان لەشوێنە دوورەکان بگەڕێنەوە بۆ وەزارەت یان پارێزگاکان.
هەر لەدرێژەی کۆبوونەوەکەیدا سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەی گەرمیان رایگەیاند: لەبودجەی ساڵی 2010دا کردنەوەی زانکۆی گەرمیان بەتەخسیساتی دارایی تەواو جێگیرکراوە کەئومێد دەکەین ببێتە ناوەندێکی گرنگی بوژانەوەی گەرمیان لەبواری زانستی و ئابووریەوە، سەبارەت بەگرنگیدانیش بەبواری پەروەردە د. بەرهەم ئەحمەد ێاڵح روونیکردەوە حکومەت بەرنامەی هەیە چەندین خوێندنگای رێکوپێک لەسەرجەم ناوچەکان دروست بکات لەوەشیان رەچاوی پێویستی گەرمیان دەکرێت.
دەربارەی تەرخانکردنی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی ناوچەی گەرمیان سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لەکابینەی پێشوو کردو رایگەیاند کەکارکردن لەو پرۆِژانە بەردەوامە.
لەدواین تەوەری قسەکانیدا د. بەرهەم ساڵح بەئامادەبوانی راگەیاند کەحکومەتی هەرێم خۆی بەخەمخۆری یەکەمی خەڵکی گەرمیان دەزانێت و هەر حکومەتی هەرێمیش دەتوانێ خزمەتیان بکات و پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەبودجەی ئەمساڵ رەچاوی تایبەتمەندی گەرمیان کراوە.
دواتر د. نوری عوسمان سەرۆکی ديوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پوختەی چۆنیەتی دابەشکردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلارەکەی خستەروو کەبەسەر هەرسێ بواری خانوو و خزمەتگوزاری رێگاوبان و ئاوو ئاودێری دابەشکراوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەناوی ئامادەبوان و خەڵکی گەرمیانەوە پێداویستیەکانی ناوچەکەی بەگشتی خستەڕوو، راشیگەیاند کەیەکەم بڕیاری تەرخانکردنی مووچە بۆ کەسوکاری ئەنفالەکان لەسەر دەستی د.بەرهەم بووە، بۆیە خەڵکی ئەو ناوچانە چاوەڕێی خزمەت و ئاوڕلێدانەوەی زیاتری حکومەتن.
لەدواین تەوەری کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان گرفتەکانی کارەباو شارەوانی و بواری پەروەردەو خوێندن و بوارەکانی تر بەجیا خستەبەردەم کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و بەشێک لەوەزیرەکان، سەرۆکی حکومەت داوای لەوەزیرانی پەیوەندیدارکرد بەگوێرەی تواناو لەچوارچێوەی دەستنیشانکردنی پێداویستی و ئەولەویەتی حکومەت کار بۆ چارەسەرکردنیان بکەن، هەروا بڕیاری چارەسەرکردنی بەشێک لەگرفتەکانی بواری کارەباو شارەوانی و پەروەردەو پێداویستی قەزاو ناحیەکانی گەرمیان درا، سەرەڕای راسپاردنی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفاکراوەکان بۆ تەواوکردنی گۆرستانی تایبەت بەروفاتی قوربانیانی ئەنفال بەشێوازێکی نوێ.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوكتۆر بەهەم ساڵح لەیەکەم دانیشتنی ساڵی 2010 دا,لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان کۆدەبێتەوەو بەرپرسە حكومييەمان بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە رادەسپێرێ
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.