English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

بروسكه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیحه‌وه‌
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ (د.خ) د.به‌رهه‌م ساڵح بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان كرد كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم به‌ هه‌موو خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عیراق و جیهان راده‌گه‌یه‌نم.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌تان ببێته‌ هۆكارێكی تری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئاسوده‌تر و خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌ به‌سه‌ر به‌رن.

د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.