|
دوينى 20/12/2009 وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، د.مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده سه‌رۆك كۆماری ئێران، د.سالح بسوپاسی ئێرانی كرد بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوكاریی و پشتیوانییه‌ی كه له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا (ئابوری، سیاسی، بازرگانی، دبلۆماسی) پێشكه‌شی گه‌لی عیراقی ده‌كات.
له‌درێژه‌ی دیداری نێوان سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه و هیوای خواست عیراق ئارامی زیاتر به‌خۆوه ببینێت، هه‌روه‌ها وتی: ئێمه هه‌موومان له‌هه‌لومه‌رجی پێشووی سه‌رده‌می عیراق زه‌ره‌رمه‌ند بووین بۆیه هیوادارین ئه‌و بارودۆخه دووباره نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد: له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی ئێران بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق، ئێران هیچ سنورێكی نیه، داواشیكرد سه‌رجه‌م لایه‌نه عیراقییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه دابنێن تاكو ئارامی عیراق به‌رقه‌راربێت.
سه‌رۆكی ئێران دووباره خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و هیوای خواست سڵاوی بگه‌یه‌ننه هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی و بارزانی.
هەر لەچوار چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا و دوينى د.به‌رهم ساڵح چاویكەوت بە جيکری يەكەمی سەروك كۆماری ئیسلامی ئێران حه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلام ئێران و پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو تارانیان تاووتوێكرد. پاش ئەو چاوپيكەوتنە لەگەل جيگری جيگری يەكەمی سەروك كوماری ئيران سەروكی حكومەتی كوردستان سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ تونێلی ته‌وحید له‌شاری تارانی پایته‌خت ئه‌نجامدا كه‌ئێستا له‌قۆناغی كۆتایی جێبه‌جێكردندایه‌و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 3 كیلۆمه‌تره‌و نزیكه‌ی 150 ملیۆن دۆلاری تێچووه.
|