|
دوابه‌دوای
گه‌یشتنی بۆ تاران- ی پایته‌ختی ئێران، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی له‌گه‌ڵ مه‌نوچه‌هر
موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ًًئێراندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
هه‌رێم و ئێران له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به گرنگی
زیادبوونی ئاستی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا و ئاسانكردنی هاتووچۆی
هاووڵاتیان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیگری ته‌واوی خۆی بۆ
پێشنیاره‌كانی د. به‌رهه‌م ده‌ربڕی و بڕیاریشیدا كه به زووترین كات و
به گرنگییه‌وه كاریان بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان
له‌ڕووی ئارامی و ئاسایشه‌وه سه‌قامگیره و ده‌كرێت ببێته
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پارێزگاكانی تری عیراق.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌فدی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م
له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران‌دا كۆببێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19/12 د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵا له
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران
به‌ڕێكه‌وت، پێش به‌ڕێكه‌وتنیشی له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند:
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌مان گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری
ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی نێوان هه‌ردوولا،
جه‌ختیشیكرده‌وه كه پرسی بازرگانی ته‌وه‌ری گرنگی گفتوگۆكانی نێوان
هه‌ولێرو تاران ده‌بێت.
پاش گه‌یشتنیشی بۆ تاران له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مهرئاباد
له‌تاران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و
ژماره‌یه‌كی تر له به‌رپرسان و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له كۆماری
ئیسلامی ئێران پێشوازی لێكرا.
هه‌ریه‌ك له عه‌بدولكه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و
سنان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یاوه‌ری وه‌فده‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوون.
PUKMEDIA
|