English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەفدێکی کۆمەڵەی ئیسلامی کرد
دوينى 16/12/2009 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەمامۆستا عەلی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وەفدێکی مەکتەبی سیاسی، لەدیدارێکدا وێرایی گەیاندنی پیرۆزبایی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کابینەی شەشەم دوپاتیشیانکردەوە کۆمەڵی ئیسلامی هەرچەندە بەشداری حکومەت نییە، بەڵام بەداری پرۆسەی سیاسین و پشتیوانی لەسەرخستنی کارەکانی حکومەت دەکەن.
 هەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆکی حکومەت و وەفدی کۆمەڵی ئیسلامیدا باس لەدوا گۆڕانکاریەکانی کوردستان وعیراق کرا، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراق، هەردولا هاوڕا بوون کەدەبێ هەڵویستی کورد لەسەر ئاستی عیراق یەک هەڵوێست بێت، بەشێوەیەک کەکورد لەبەغدا توانای ئەوەی هەبێت بەرگری لەدەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە دیموکراسی و سیاسیەکانی عیراقیش بکات.
 لەتەوەرێکی تردا باس لەهەماهەنگی نێوان حکومەت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرایەوە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی گرفت و کەمووکووڕیەکان و چارەسەرکردنیان لەکاتی خۆیدا، لەوبارەیەوە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دوپاتیکردەوە کەئەوان ئامادەیی هاوکاری کردنی حکومەتن  و ئەو هەنگاوەشیان بەگرنگ وەسفکرد.
 
 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەفدێکی کۆمەڵەی ئیسلامی کرد
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.