English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

بەسەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:هەردوو وزارەتی دارایی فێدرالی و هەرێم چەند کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام دەدەن
سەرلەئێوارەی دوێنێ 8/12/2009 هەدوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وبەرهەم ساڵح ئامادەبوونی وەزیری دارایی عیراق بەیان جەبر و وەزیری دارایی هەرێم بایز تاڵەبانی کۆبوونەوە بڕیارندا کەتاریفەی گومرگ و وەرگرتنی باج و رسومات لەسەرانسەری عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە بەگوێرەی دەستوور یەک بخەن.
 هەر لەو کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایدا بڕیار درا بەشێک لەپارەیەی هەرێم کەلای وەزارەتی دارایی عیراق گل دراوەتەوە، بەزووترین کات سەرف بکرێت، سەبارەت بە بەشەکەی تر، هەردولا بەردەوام دەبن لەسەر گفتوگۆ و بڕیارە بەر لەکۆتایی ساڵ چارەسەر بکرێت.
 لەبارەی هاوکاری بانکەکانی عیراقدا پێشنیازی کردنەوەی لقی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین لەپارێزگاکانی هەرێم بەمەبەستی بەستنەوەی هەرێم لەرووی بانکیەوە بەناوچەکانی تری عیراق کرا.
 هەر لەو کۆبوونەوە هاوبەشەدا بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن تاکو تەواوی کێشە داراییە  هەڵواسراوەکان چارەسەر دەبن.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.