|
سەر لەئێوارەی دوينى 7/12/2009 بەیان جەبر وەزیری دارایی عیراق بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتە هەولێرو لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی کران.
وەزیری دارایی عیراق پیرۆزبایی لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کابینەکەی کردو هیوایی خواست کەهەموو لایەک بەیەکەوەو وەکو یەک تیم خزمەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بکەن، بەیان جەبر دوپاتیشیکردەوە کەگفتوگۆکۆدن لەبارەی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان لەپێشەوەی کارەکاندایە، بەتایبەتی بڕینی بەشێک لەبودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە.
وەزیری دارایی عیراق دوپاتیشیکردەوە کەهەردولا کۆکن لەسەر ئەوەی بەگوێرەی دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان- یش بەگەرمی ێشوازی لەوەفدی میوان کردو خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەی وەزیری دارایی عیراق و وەفدی هاوڕێی دەربڕی و دوپاتیکردەوە کەهەرێم دەیەوێت بەپشت بەستن بەدەستوور، کێشەکان چارەسەر ببن، روونیشیکردەوە کەئەو سەردانەی وەزیری دارایی مانای گرنگی هەیە بۆ هەردولاو زەمینەیەکی لەبار بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان بەغداو هەرێم دەڕەخسێنێت.
بڕیاریشە سبەی گفتوگۆی نێوان وەفدی وەزارەتی دارایی عیراق و لێپسراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.
|