|
ئەمڕۆ 7/12/2009 د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەتۆنی لۆوکۆلۆ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەباکوری عیراق.
لەدیدارێکدا باس لەچۆنیەتی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکان و جۆری پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و هێزەکانی هاوپەیمانان کرایەوە، لەوباریەوە سەرۆکی حکومەت داڕشتنی پلانێکی ورد و تۆکمەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو تیرۆرستان بەپێویست زانی، کەبەهۆیەوە دەرگا لەبەردەم حکومەت و دەزگا خزمەتگوزاریەکان دەکرێتەوە روو لەوناوچانە بکەن و خزمەتی هاووڵاتیانی بکەن.
هەر لەو دیدارەدا باس لەچۆنیەتی باشتر کردنی باری ئەمنی موێڵ و دەوروبەری کرا، کەبەهۆیەوە بەشێک لەناوچەکان و دانیشتوانەکەی هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرەو وەکو پێویست خزمەت ناکرێن.
|