|
ئەمڕۆ 25/11/2009 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەئەحمەد چەلەبی سەرۆک کۆنگرەی نیشتمانی عیراق و هەردولا سەبارەت بەدۆخی سیاسی عیراق و دواپێشهاتەکان گفتوگۆیان کرد.
وێراوی پیرۆزبایی لەسەرۆکی حکومەت و کابینەکەی، سەبارەت بەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراقیش هەردولا هاوڕابوون کەهەڵبژاردنەکە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت و دوا نەخرێت، چونکە لەقازانجی خەڵکی عیراقدا نییە.
هەر لەو دیارەی نێوان د.بەرهەم و ئەحمەد چەلەبیدا تەئکید لەمافە دەستووریەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق کرایەوە و بەمەرجێکی سەرەکی پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسیی لەعیراق وەسفکرا، هەروا باس لەپێویستی هەماهەنگی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی عیراق و چارەەرکردنی گرفتەکان.
|