English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سیستەمێکی بانکیی چالاک دەبێتە هۆی گەشەی هەموو کەرتە ئابوورییەکان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان د.بەرهەم ساڵەح لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نوێنەری 15 بانکدا، باسی لەگرنگی هەماهەنگی نێوان حکومەت و کەرتی بانکی کردەوەو ئاماژەی بەوشدا لەرێگەی رێکخستنەوەی باشتری کاروباری بانکی لەکوردستاندا، دەتوانرێت سەرجەم کەرتەکانی تر چالاک بکرێن و گەشەیان پێبدرێت.
ئەمڕۆ 25/11/2009 سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی ئازاد بەرواری جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ بەڕێوەبەری پانزە بانکی حکومی و سەربەخۆ کۆبووەوە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کەرتی بانکی لەهەرێم و دەستنیشانکردنی گرفت و کەمووکوڕیەکان و دانانی رێوشوێنی چارسەرەکردنیان.
لەو کۆبوونەوەیەدا د. بەرهەم ساڵح روونیکردەوە یەکێک لەکارە گرنگەکانی حکومەت هەوڵدان دەبێت بۆ رێکخستنەوەی زیاتری ئەو کەرتەو چالاککردنی، بۆ ئەوەی بتوانێ بەشێوەیەکی بەردەوام و بەگوێرەی هەندێ بنەمای یاسایی و دارایی سەرمایەی پێویست بۆ سەرجەم چالاکیە ئابووری و بازرگانی و سەرمایەگوزاریەکان دابین بکات، هەروا ئاماژەی بەوەشدا کەهاندانی کەرتی بانکی و پشتیوانی کردنی دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی هاندانی سەرجەم کەرتەکانی تر.
لەدرێژەی روونکردنەوەکەیدا سەرۆکی حکومەت باسی لەیاسای بودجەی هەرێم کرد کەلەداهاتوودا پێشکەش بەپەرلەمانی کوردستان دەکرێت و هەوڵ دەدرێت تیایدا بەوردی بایەخ بەکشتوکاڵ و پیشەسازی و بواری نیشتەجێکردن بدرێت، ئەمە بایەخدانەش وەک د. بەرهەم باسی لێوە کرد لەرێگای بوونی چالاکی بانکیەوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە چالاککردنی ئەو بوارەی بەمەرجێکی سەرەکی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت دانا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەر لەوکۆبوونەوەدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و دەستەی وەبەرهێنانی راسپارد (ۆرکشۆپێک) سەبارەت بەچۆنیەتی گەشەپێدانی کەرتی بانکی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان سازبدەن و دواتر راسپاردەکانی وەکو راپۆرتێک پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن، بۆئەوەی بەگوێرەی ئەو راپۆرتە حکومەت بڕیاری پێویست دەربکات.
لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەبەری بانکەکان سەرنج و بیروبۆچوون و پێشنیازی خۆیان سەبارەت بەکێشەو رێگاکانی چارەسەرو چۆنیەتی گەشەپێدانی بانکەکان و چالاکی بانکی رۆڵی حکومەت خستەروو.

 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.