English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ، دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی دیموکراسی و پەرەپێدانی گیانی بەرپرسیارێتی
سەرلەئێوارەی دوێنێَ عادل عەبدولمەهدی جێگری سەرۆک کۆماری عیراق لەدیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردو لەدیدارێکدا باس لەدۆخی سیاسیی عیراق و دواپێشهاتە ساسیەکان کرا.
سەرەتا جێگری سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەد.بەرهەم و کابینەکەی کرد، هیواشی خواست کەبەهەوڵی هەموو لایەک زەمینەیەکی کارکردن و لێکتێگەیشتنی هاوبەش برەخسێت، بۆ ئەوەی لەرێگای گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
هەر لەودیدارەدا هەردوو لا تەئکیدیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عیراق لەوادەی دیاریکراوی خۆی کردەوە، دوپاتیشیان کردەوە کەپێویست دەکات هەڵبژاردنەکە بەگوێرەی ئیستحقاقی دەستووری و سەنگی هەر پێکهاتەیەک ئەنجام بدرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوش کرد کەرەچاوکردنی مافی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عیراق و سازدانی هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ، دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی دیموکراسی و پەرەپێدانی گیانی بەرپرسیارێتی هاوبەش کەئەمڕۆ لەهەموو کاتێک زیاتر عیراق پێویستی پێیەتی.


 
 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.