|
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی لایەنە دەرەکییە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانی لە کاروباری شاری کەرکوک رەتکردەوە و دووپاتی کردەوە کە پێویستە کەرکوکییەکان خۆیان چارەنووسی شارەکەیان دیاری بکەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەلڕ پارێزگارو سەرۆکی شارەوانی و کوتلە ساسییەکانی کەرکوک (پێکەوە و بەجیا) و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەرپرسی فەرمانگەکانی شارەکە و بەرپرسانی ئەمنی و نوێنەرانی نەتەوەکانی کەرکوک کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیدا لەگەلڕ کوتلە سیاسیەکانی کەرکوک، دکتۆر بەرهەم بەراشکاوانە سەرجەم مەسەلە پەیوەندیدارەکانی بە کێشەی شارەکە و دیاریکردنی چارەنووسی کەرکوک و ناکۆکی نێوان لایەنەکانی باس کرد و هەروەها کوتلەکانیش راشکاوانە هەموو پێشنیاز و تێبینییەکانی خۆیان خستە بەردەم سەرۆکی حکومەت، ئەویش بانگهێشتی سەرجەمیانی کرد بۆ سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەبەرامبەریشدا کوتلەکان خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر بەو بانگهێشتە نیشاندا و بڕیارە پاش جەژنی قوربان سەردانی هەولێر بکەن.
دکتۆر بەرهەم تەئکیدی لەسەر پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی پتەوی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی شاری کەرکوک کردەوە و پشتگیری حکومەتیشی بۆ کەرکوکییەکان دوپات کردەوە.
هەروەها ئاماژەی کرد بۆ مەسەلەی دیاریکردنی چارەنووسی شاری کەروک و وتی: "رێز لە راوبۆچوونی سەرجەم نەتەوەکان دەگرین، بەڵام لەگەلڕ ئەوەدانین کە دەستێوەردانی دەرەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە کێشەی کەرکوکدا هەبێت و پێویستە خەڵکی کەرکوک خۆیان بڕیار لەچارەنووسی خۆیان بدەن".
دکتۆر بەرهەم لەگەلڕ بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی شارەکە باسی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکان و باری ئەمنی کەرکوک کرد و داوایکرد خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی بکرێت. هەروەها لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ 128 ڕێکخراوی مەدەنی و دیموکراسیدا باسی لەڕۆڵی هەموو لایەک کرد لە پێشخستنی شارەکە و پرانسیپەکانی پێکەوە ژیان.
|