|
ئەمڕۆ د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی چاویکەوت بەوەفدێکی پیاوانی ئاینی مەسیحی کەبەمەبەستی پیرۆزبایی لەسەرۆکی حکومەت و کابینەی تازە سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردبوو.
لەودیدارەدا کەوەزیری داد و رۆشنبیری ولاوان ئامادە بوون وەفدی پیاوانی ئاینی مەسیحی بەناوی سەرجەم مەسیحیەکانی کوردستان پیرۆزبایان لەسرۆکی حکومەت کرد، پشتیوانی خۆشیان بۆ سەرکەوتنی حکومەت لەکاروبارەکانی دوپاتکردەوە.
هەر لەودیدارەدا وەفدی پیاوانی ئاینیی مەسیحی ئاماژەیان بەو برایەتیو بەیەکەوە ژیانەدا کەلەکوردستان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان لەئارادیەو ئەمەشیان بەپێشکەوتنێکی بێ وێنە وەسفکرد، هەروا روونیشیان کردەوە بەهۆی پەیڕەو کردنی ئەو سیاسەتە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەخێزانە مەسیحیەکان لەهەرێمی کوردستان دەژین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن خۆیەوە سوپاسی هەڵویستی وەفدی میوانی کردو هەلًویستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستانی دەربارەی نەتەوەو ئاینە جیاوازەکان دوپاتکردەوە کەبریتیە لەسیاسەتی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوە ژیان، ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەموو کارئاسانیەک خستە روو.
|