|
ئەمڕۆ 22/11/2009 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەوەفدێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی و لەبارەی کاروچالاکیەکانی ئەو رێکخراوەو پەیوەندی بەدامودەزگاکامی حکومەتی هەرێمەوە گفتوگۆ کرا.
سەرەتا "خوان پیدرۆ شیرەر"بەرێوەبەری پێشوو خاچی سوور بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی "بارت مارگن" بەرێوەبەری تازەی رێکخراوەکەی بەسەرۆکی حکومەتی هەرێم ناساند، هەردو لاشیان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کابینەی تازەیان لەد.بەرهەم کرد.
دواتر وەفدی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەعیراق پوختەیەکی کاروچالاکی رێخراوەکەیان لەماوەی 18 ساڵی کارکردنیان لەهەرێمی کوردستان خستەروو و دوپاتیان کردەوە کەلەلایەن حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان هاوکاری و کارئاسانیان بۆ کراوە.
هەر لەدرێژەی ئەو سەردنەدا وەفدی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوەکرد کە هەرێمی کوردستان وەکو ناوەندێک بۆ گەیاندنی یامەرتی مرۆیی بۆ زۆر ناوچەی تری عێراق وڵاتانی تر بەکار دێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو هاریکاری و دۆخە ئەمنەیە جێگیرەیە کەلەکوردستان بەرقەرارە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن خۆیەوە تەئکیدی لەسەر خواستی حکومەت کردەوە بۆ رێزگرتن لەیاساو یاسا نێودەوڵەتەکیان و مافەکانی مرۆڤ، هەروا ئاماژەی بەوەشدا کەحکومەت بەجیدی کار بۆ ئەوە دەکات ژینگەیەکی یاسایی ئەوتۆ دروست بکات تیایدا هەموو کەسێک لەبەردەم یاسا یەکسان بێت.
د،بەرهەم روونیشیکردەوە کەحکومەتی هەرێم بەبەرنامە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی کەهەن، بەتایبەتی لەبواری هەماهەنگی کردن لەگەڵ رێکخراوە نێودەڵەتیەکاندا، بۆ ئەوەی بەئازادی زیاتر کارەکانیان ئەنجام بدەن و زیاتر یارمەتی کارئاسانیان بۆ بکرێت.
|