English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

حکومەتی هەرێمی کوردستان ته‌قینه‌وەکەی کەرکوک به‌ تووندی تۆمه‌تبار ده‌کات

تیرۆستان و نەیارانی ئاشتی و پێکەوە ژیانی خەڵکی کەرکوک سەر لەئێوارەی 16/11/2009 ئوتومبێلێکی بۆمب رێژکراویان لەشەقامێکی سەرەکی ئەو شارە تەقاندەوە، کەبووە هۆی شەهید  و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی و کاسبکاری بێتاوان.
 حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستی و دژ بەمرۆڤایەتییە دەکات کەلەشاری کەرکوک ئەنجامیاندا، سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری شەهیدان و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان، حکومەتی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە تیرۆرستان دەیانەوێت لەرێگەی کوشتن تۆقاندنی هاووڵاتیان بنەمای پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک تێکبدەن، کەبێگومان ئەمە بەشێکە لەپیلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ لەباربردنی دیموکراسی و متمانەی سەرجەم خەڵکی عیراق بەم قۆناغە تازەیەی پێکەوەژیان و یەکتری قبوڵ کردن و داننان بەجیاوزازیەکان.
 حکومەتی هەرێمی کوردستان داوادەکات لەشاری کەرکوک رێوشوێنێکی وا بگیرێتەبەر کەتیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی نەتوانن چیتر لەرێگەی توندوتیژی و تۆقاندنەوە، هەڕەشە لەژیان و گوزەرانی خەڵکی  ستەمدیدەی کەرکوک بکەن، لەوبارەیەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە، داواش لەدانیشتوان و لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و رێگە نەدەن خەونی تیرۆرستان بەدیبێت و پشێوی و ئاژاوە بکەوێتە نێوانیانەوە.
 بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ئەو کردەوە ترسنۆکانەیە، سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێم، بەهەموو پێداویستیەکانیانەوە ئامادەی چارەسەرکردن و هاوکاریکردنن.
                                                    حکومەتی هەرێمی کوردستان
                                                            16/11/2009
      

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.