English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

ئێزیدیه‌کان هاووڵاتی ڕه‌سه‌نی کوردستانن
باباشێخ سەرۆکی  و جڤاتا رۆحانیا ئێزیدیا بەناوی سەرجەم ئێزیدیەکان پیرۆزباییان لەد.بەرهەم و کابینەی تازە و کردوو پشتیوانی خۆشیان بۆ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە.
دوێنێ 17/11/2009 د. بەرهەم ئەحمەد ێاڵح پێشوازیکرد لە باباشێخ سەرۆکی رۆحی ئایینی ئێزیدی و حازم میر تەحسین و وەفدێکی جڤاتا رۆحانیا ئێزیدیا کەبۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەرۆکی حکومەت سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردبوو.
 سەرەتا بابا شێخ بەناوی سەرجەم ئێزیدیەکانەوە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەسەرۆکی حکومەت و کابینەکەی  کردو پشتیوانی هاووڵاتیانی ئێزیدیشی بۆ حکومەت و ئەزموونی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
 سەرۆکی حکومەت وێرای سوپاسگوزاری خۆی و کابینەکەی بۆ سەردانی جڤاتا ئێزێدیان، دووپاتیکردەوە کەئەوان هاووڵاتی رەسەنن و ناوچەکەشیان پێویستی بەخزمەتکردنی زیاترو ئاوڕلێدانەوەی جیدی و خێرا هەیە، ئەوەشی بەئەرکێکی لەپێشینەی حکومەت وەسف کرد.
 هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ جڤاتا رۆحانیا ئێزێدیان سەرۆکی حکومەت باسی لەگرنگی کردنەوەی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بەئاین و مێژوو کلتوری ئێزێدیەکان کرد، لەوباریەوە ئامادەبووانی راسپارد لەگەڵ یەکێک لەزانکۆکانی کوردستان هەماهەنگی بکەن بۆ ئەوەی ئەو سەنتەرە بکرێتەوەو لەو رێگەیە بەشێوەیەکی ئەکادیمی خزمەتی کلتوری خۆیان بکەن.
 سەرۆکی حکومەت لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالشیش گفتوگۆی لەگەڵ وەفدی جڤاتا رۆحانیا ئێزیدیا بەسەرۆکایەتی بابا شێخ کردوو ئەو پەرستگایەی وەکو شوێنەواری هەموو کوردستان باس لێوەکرد، ئامادەیی حکومەتی بۆ هاوکاریکردنی ئەو پڕۆژەیە دەربڕی.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.