|
ئه‌مڕۆ
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به
ئاماده‌بوونی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازیكرد له
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
ئاماده‌بووان به‌ناوی سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی
ده‌ستبه‌كاربوونیان له سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌ی تازه‌كرد و
دووپاتیانكرده‌وه پشتیوان و پاڵپشتی حكومه‌ت ده‌بن، ئومێدیشیان خواست
حكومه‌ت له‌ڕێگای یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دروستكردنی یه‌ك هێزی
یه‌كگرتوو خزمه‌تی زیاتریان بكات.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌شبینی
خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له پۆستی تازه‌یدا
خسته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به شاره‌زایی و ئه‌زموونی
د.به‌رهه‌م دا، دووپاتیشیانكرده‌وه كه ئه‌وان به‌جددی پاڵپشتی
دروستكردنی یه‌ك هێزی نیزامی تۆكمه ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌ت به‌جددی
كار بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.
د.به‌رهه‌م روونیشیكرده‌وه "له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا هه‌وڵمان داوه
بودجه‌ی پێویست بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان بكه‌ین و سه‌رجه‌م
پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن خزمه‌تی
وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی
بیرهێنایه‌وه كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ری ره‌نج و خه‌بات و خوێنی
پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه رێزلێنان و خزمه‌تكردنیان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو
لایه‌كه، به‌تایبه‌تی حكومه‌ت ئه‌و ئه‌ركه به‌ئه‌ركێكی له‌پێش و پیرۆز
ده‌زانێت. |